Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پزیشکێکی ئالودە سەدەهای بەهەڵە چارەسەر کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 22 november 2016 kl 09.50
لە کاتی کاردا مەیی خواردۆتەوە
(2:18 min)
Tolktandvården Tandhygienist tandläkare, tänder
Tolktandvården وێنە: Karwan Tahir/ Sveriges Radio

سەدەها کەس بەهۆی هەڵەی پزیشکێکی ددانەوە سکاڵایان تۆمار کردووە بەڵام ڕێ دراوە پزیشکەکە لە کارەکەی بەردەوام بێت.

 ئەو پزیشکە کە لە کلینیکێکی تایبەت لە ڕۆژئاوای سوید کاری کردووە کێشەی ئالوودەیی مەی هەبووە و کارمەندانی کلینیکەکە ساڵی 2013 سکاڵایان ناردووە بۆ دەستگەی چاودێری و خزمەتگوزاریی تەندروستی (Inspektionen för vård och omsorg (Ivo).) هەروەها کۆمپانیای پشکداری بواری تەندروستی (Praktikertjänst) کە ئەو پزیشکە لەکاتی کاردا مەیی خواردۆتەوە.

 بەڵام سەرباری سکاڵای کارمەندان و نەخۆشەکان دوای ساڵێک لێکۆڵینەوە لە سکاڵاکان لەلایەن دەستگەی چاودێری و خزمەتگوزاریی تەندروستیییەوە دۆسییەکە داخراوە و پزیشکەکە لە کار بەردەوام بووە.

 یەکێک لەو کەسانەی بەهۆی چارەسەری هەڵەی ئەو دکتۆرەوە تووشی کێشە بووە کێنت لارشۆنە کە ساڵی 2013 چۆتە لای ئەو پزیشکەوە و تووشی هەوکردنێکی قورس لە دانەکانیدا هاتووە. لارشۆن دەڵێت، تووشی ئێشێکی وا بووم کە ئەگەر بچوومایە بۆ لای قەسابێکیش هەر ئەوەندە تووشی ئازاری دەکردم.

ئەم زانیارییانە لە بەدواداچوونێکی کەناڵی (P4 Väst) لە ڕادیۆی سوید ئاشکرا کراوە و تێیدا هاتووە کە سەدەها کەس بەهۆی چارەسەری هەڵەی ئەو دکتۆرەوە تووشی کێشەی ددان بوون و بۆ چارەسەر و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان هەندێک لە نەخۆشەکان ناچار بوون چەندین ساڵ لە چارەسەر بەردەوام بن و خەرجییەکی زۆریان لەسەر کەوتووە.

جێی باسە دوای ئاشکراکردنی ئەو هەواڵە لەلایەن کەناڵی (P4 Väst)ەوە کۆمپانیای (Praktikertjänst) بەرپرس لە کلینیکە تایبەتەکان نیگەرانیی خۆیان راگەیاندووە و بەداخەوەن کە ئەو هەڵانە ڕوویان داوە.

ئەو کۆمپانیایە هەروەها ڕایانگەیاندووە کە چەند کارڕاییەکیان بۆ باشکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە کلینیکە تایبەتەکانی سەر بە کۆمپانیاکەیان گرتۆتە بەر  و هەروەها ئامێرێکی باشتریان بۆ تاقیکردنەوەی ڕێژەی ئەلکهول (visselblåsarsystem) خستۆتە کار، واتا ئەو ئامێرەی کە لە ڕێی فوکردنەوە ڕێژەی ئالکهۆل لە خوێنی کەسێکدا دەخوێنێتەوە.

هەروەها لەکاتی لێکۆڵینەوە لە کەموکورتیی کلینیکێکدا ئەو بنکەیە دادەخرێت تا لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".