Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i Domsjö fabiker i Hörnettområdet med kraftig rökutveckling som följd.
(Publicerat idag kl 15.15)
ئاگاداری! لە فابریکەکانی دومخۆ لە کۆمۆنی ئۆنخۆلدسڤیک ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە.

گومانی بەرتیلدان لە ئێریکسۆن دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 23 november 2016 kl 10.53
"گەر بەڵگەکان بسەلمێن ئەوا ئەمە گەندەڵی و بەرتیلدانە"
(2:18 min)
Ericsson
وێنە: Maja Suslin/TT

گەورەکۆمپانیای تەلەفۆن و پەیوەدنیی ئەلەکترۆنییەکانی ئێریکسۆن گومانی ئەوەی لێ دەکرێت بەرتیلی دابێتە سەرۆکی پێشووی کۆستەریکا.

چەند بەرپرسێکی پێشووی گەورەکۆمپانیای تەلەفۆنیی ئێریکسۆن بە ئێکۆت بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سویدیان ڕاگەیاندووە کە لە کۆتایی ساڵانی نەوەدەکان و سەرەتای دووهەزاردا کۆمپانیاکە بەردەوام بۆ بەستنی گرێبەستی بازرگانی بەرتیلی داوەتە چەندین وڵات، یەکێک لەوانە کۆستەریکایە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێکۆت کەوتووە ئێریکسۆن لە پاییزی ساڵی 1999دا بڕی 2.5 ملیۆن کرۆنی ناردۆتە کۆنتۆی بانکێک لە پەنەما کە بەپێی شایەتحاڵان و ئەو بەڵگانەی دەست ئێکۆت کەتووە ئەو کۆنتۆیە لەلایەن سەرۆکی پێشووی کۆستەریکا میگێل ئانگێل ڕۆدریگێس چاودێریی کراوە.

پارێزەر پێتەر ئوتەرسترۆم یەکێک لە دیارترین پسپۆڕەکانی پرسی بەرتیل دەڵیت گەر بێت و ئەم زانیارییانە لەسەر ئێریکسۆن ئاشکرا بوون بسەلمێت ئەوا ئەمە کێشەیەکی گەورە و مەترسیدارە. لەبەرئەوەی هیچ هۆکارێکی دیکە نییە کە لەکاتی هەوڵی گرێبەست لەگەڵ لایەنێکدا ئەو بڕە پارە زۆرەی بۆ بنێریت، گەر بەرتیلدان نەبێت.

ئەو پارێزەرە دەڵێت گەر بەڵگەکان بسەلمێن ئەوا ئەم کارەی ئێریکسۆن کردوویەتی گەندەڵییە، لەبەر ئەوەی بە پێی بەڵگەنامەکان ئێریکسۆن هەوڵی داوە هەموو جۆرە پەیوەندییەکی خۆی بەو بەرتیلەوە بشارێتەوە. پارەکانی لەڕێی کۆمپانیایەکی دەڵالێ و بە سێ وڵاتتدا تێپەڕیوە تا گەیەنراوەتە کۆنتۆی مەبەست لە پەنەما.   

جێی باسە لە ئێستادا کۆمپانیای ئێریکسۆن لەلایەن دەستگە بەرپرسەکانی ئەمەریکا و یۆنانەوە لەسەر پرسی گەندەڵی لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت و پێ دەچێت ئەم دۆسیەیەی کۆسترەیکاش ببێتە جێی سەرنج و گرنگیدانی ئەمەریکا.

تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئێریکسۆن ئامادە نەبوون لێدوان لەسەر ئەم هەواڵەی رادیۆی سوید بدەن تەنها لە ڕێی بەرپرسی میدیاوە ڕایانگەیاندووە کە بەهیچ جۆرێک کۆمپانییەکە بە پێچەوانەی بنەما و ڕێکارەکانەوە نەجووڵاوە و پلانی داڕێژراوی بۆ بەرتیلدان نەبووە.

سەرۆکی پێشووی کۆستەریکاش لە ڕێی پارێزەرەکەیەوە دەڵێت کە بەرتیلی لە ئێریکسۆن وەرنەگرتووە بەڵام دان بەوەدا دەنێت کە پەیوەندی بەو کۆنتۆی بانکەوە هەبووە کە ئێریکسۆن دوو ملیۆن و نیو کرۆنی بۆ ناردووە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".