Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یەکییەتیی ئەورووپا هۆشداریی دایە سەلیمۆڤیچ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 23 november 2016 kl 13.02
"چوار کارمەند بەهۆی سەلیمۆڤیجەوە نەخۆش کەوتوون"
(1:45 min)
Selimovic
وێنە: Leif R Jansson / TT

یاسینکۆ سەلیمۆڤیچ پەرلەمانتاری سوید لە یەکییەتیی ئەورووپا بەهۆی هەراسانکردنی هاوکارەکانییەوە هۆشداریی درایە.

پەرلەمانی ئەورووپی لە ستراسبۆرگ دوێنێ بە فەرمی ڕایگەیاند کە هۆشداریی دەداتە پەرلەمانتاریی سوید لەسەر لیستی لیبراڵەکان لە یەکییەتیی ئەورووپا بەهۆی هەراسانکردنی ئەو کارمەندانەی لە گرووپەکەی ئەودا کاریان کردووە.

تا ئێستا ڕانەگەیەندراوە کە جۆری هەراسانکردنەکە چۆن بووە بەڵام بە پێی زانیارییەکان لە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) ئەو چوار کەسەی لەگەڵ سەلیمۆڤیچ کاریان کردووە بەهۆی هەراسانکردنیانەوە لەلایەن سەلیمۆڤیچەوە خۆیان نەخۆشنووس کردووە.

جێی باسە ئەمە یەکەمجارە پەرلەمانتارێکی سویدی هۆشدارییەکی لەو جۆرەی بدرێتێ و بە رووداوێکی ناوازە لە قەلەم دەدرێت. هۆشداریەکەش بە نزمترین ئاستی سزا دادەنرێت کە تەنها هۆشیارکردنەوەیە و هیچ جۆرە پەڕاوێزخستن یاخود سزایەکی دارایی بۆ نموونە کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵە نییە.

هەر لەو ڕۆژنامەیەدا هاتووە کە هەڵسووکەوتی سەلیمۆڤیچ بۆتە هۆی گرژیی لە نێوان ئەو و دوو پەرلەمانتاریی دیکەی سویدی لە یەکییەتی ئەورووپا، سیسیلیا ڤیکسترۆم لەسەر لیستی لیبراڵەکان و فرێدریک فێدەرلی لە سەر لیستی پارتی سێنتەر.

سەرۆکایەتی پارتی لیبرالەکانیش تا ئێستا هیچ لیدوانێکیان لەسەر ئەم باسەی سەلیمۆڤیچ نەبووە تەنها سکرتێری پارتەکە نەبێت کە ڕایگەیاندووە، ئەو هۆشدارییە زۆر جدییە و لە لایەن لیبرالەکانەوە لێی دەکۆڵدرێتەوە.

جێی ئاماژەیە یاسینکۆ سەلیمۆڤیچ لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی 2015 ەوە لە جێی ماریت پاولسێن بۆتە ئەندامپەرلەمانی یەکییەتیی ئەورووپا و پێشتر بەرپرسی کەناڵی (Radioteatern) بوو لە ڕادیۆی سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".