Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فیدا دایکێکی سۆمالی بۆ پەیدا بووە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 24 november 2016 kl 07.00
هەست دەکات لە ماڵی خۆیان دەژیت
(4:00 min)
فیدا حوسەین زمانی سۆمالی بەلاوە زەحمەتە
فیدا حوسەین زمانی سۆمالی بەلاوە زەحمەتە وێنە: Mona Ismail Jama

فیدا حوسەین ١٧ ساڵە و بە تەنها لە ئەفغانستانەوە هاتووەتە سوید، ئێستا لەگەڵ خێزانێکی سۆمالی لە شاری ڤەنەرشبۆری دەژیت.

ئێوارە درەنگانە و تاریکی باڵی کێشاوە بەسەر شاری ڤەنەرشبۆریدا. ڕەحما موحەمەد تازە منداڵێکی لە باخچەی منداڵان هێناوەتەوە و بە هەناسەبڕکێ خۆی ئەکات بە مالدا. منداڵەکانی تر زووتر لە خۆی هاتوونەتەوە ماڵ، ڕەحما دەلێ هەموویان لە ژوورەکەی سەرەوە دانیشتوون و پلەیستەیشن ئەکەن.

پاش ماوەیەک یەکێک لە پلەکانەکانی سەرەوە دەێتە خوار، فیدا حوسەینی ١٧ ساڵەنە کە ساڵی ٢٠١١ بە تەنها و بە بێ بنەمالە هەڵهات بۆ سوید. ئەم چەند ساڵەی دووایی لە ماڵی ڕەحما لە ڤەنەرشبۆری ژیاوە. فیدا بە ڕەگەز ئەفغانە بەڵام لە پاکستان ژیاوە و دەڵێت

 ـ ناتوانم بۆ هیچیەک لەم دوو وڵاتانە بگەڕێمەوە، هەردوویان وەک یەک مەترسیدارن، تالەبانەکان دەمانکوژن.

بۆ یەکەم جارە فیدا دڵی بە دوواڕۆژ خۆشە و سوید هیوایەکی لە دڵیدا چاندووە. بە دڵی پرەوە دەڵێت

 ـ دەزگای کۆچ هەموو شتێکی بۆ من دابین کردووە، ماڵ، خواردن، پارە. لێرە دڵم خۆشە، ڕەحما وەک ئایە وایە. ئایە بە زمانی دەری یانی دایە. هەرچەندە زمانی قسەکردنیان جیاوازە بەڵام هەوڵ دەدەن ئینگلیزی و سویدی و زمانی ئیشارە بە کار بێنن بۆ تێگەیشتن لە یەکتر. چوونکە فیدا خەڵکی ئەفغانستانە و ڕەحما خەڵکی سۆمالیا

فیدا دەڵێت

ـ سۆماڵی زمانێکی سەختە بۆ تێگەیشتن، بەڵام بە شێوەیەک هەر چارەسەری ئەکەین، منیش فێری کەمێک سۆمالی بووم.

 کاتێک فیدا لە ماڵە زیاتر لە ژوورەکەی خۆی دادەنیشێت، ئەو کاتانەش کە لە دەرە کاتەکانی لەگەڵ هاوڕێکانی بەسەر دەبات.

ـ لەگەڵ ئەوان لە یەکتر تێ دەگەین و بەیەکەوە هەموو باسێک دەکەین.

 هەرچەندە فیدا کێشەی قسەکردنی لەگەڵ ئەو خێزانەی لەگەڵیان دەژی زۆرە، بەڵام حەز ناکات ماڵ بگۆڕێت.

ـ لێرە هەست دەکەم لە ماڵی خۆمانم، ڕەحما ئەو خواردنانە لێ ئەنێ کە لە وڵاتی خۆمان دەمخوارد. پێویستیش ناکات هەموو بەیەکەوە دانیشین ونان بخۆین، هەر کەس هەرکات کاتی هەبوو ئەو کات نانی خۆی دەخوات. لەوانەیە ئەگەر لە ماڵێکی سویدی ژیابام ناچار کرابام هەمیشە بەیەکەوە نان بخۆین.

ساڵی داهاتوو فیدا ١٨ ساڵ پڕ دەکاتەوە و دەزگای کۆچ دەیگوازێتەوە بۆ یەکێک لە کەمپەکانی خۆیان. هەرچەندە ڕەحما ناڕەحەتە کە فیدا ماڵی ئەوان بە جێ دەهێڵیت بەڵام دەڵێت

ـ دەرگای ماڵی ئێمە بۆ فیدا هەمیشە کراوەیە، ئەگەرچی لەوانەیە هەمیشە لە یەکتر تێ نەگەین بەڵام لەگەڵ منداڵەکان دەتوانن بەیەکەوە قسە بکەن.

داهاتووی فیدا نادیارە، ساڵی داهاتوو ١٨ ساڵ پڕ دەکاتەوە و پێ دەنێتە گەورەساڵییەوە. دەزگای کۆچ جارێکی وەڵامی ڕەد داوەتەوە و ئێستا هیوادارە بڕیارەکە گۆڕانی بەسەر بێت، چوونکە لە ئەفغانستان و پاکستان هیچ داهاتوویەکی نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".