Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەو منداڵە پەنابەرانەی لە خوێندن بەردەوام دەبن دەتوانن بمێننەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 24 november 2016 kl 09.21
هەتاوەکو لە خوێندن بەردەوام بن دەتوانن بمێننەوە
(2:04 min)
.
وێنە: FREDRIK SANDBERG / TT

حکوومەت پێشنیازی کردووە ئەو منداڵە پەنابەر بەتەنیاهاتووانەی لە خوێندن بەردەوام دەبن مافی پەنابەرییان بدرێتێ.

لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیارە پێشنیازێک سەبارەت بەم بابەتە بۆ دەنگدان بدرێتە پەرلەمان.

ئەو پێشنیازە ئەو منداڵە بەتەنهاهاتووانە دەگرێتەوە کە چاوەڕێ دەکرێت تەمەنیان ببێتە هەژدە ساڵ تا بنێردرێنەوە بەڵام بەهۆی نەبوونی کەس یان لایەنی بەرپرس لە وڵاتەکانی خۆیان ناتوانرێت لە سوید دەربکرێن.

جێی باسە پێش گۆڕینی یاساکانی پەنابەری،ئەم گرووپە مافی پەنابەرییان وەردەگرت، بەڵام لە 24 نۆڤەمبەری ساڵی پارەوە یاساکان گۆرانکارییان بەسەردا هاتوو ئەو منداڵانەی خوار تەمەنی هەژدە ساڵ هاتوونەتە سوید و هۆکار نییە بۆ پاراستنی ژیانیان لە سوید هەر کات تەمەنیان دەگاتە هەژدە لە سوید دەر دەکرێن.

بەڵام ئەمڕۆ دوای ساڵێک لە گۆڕینی یاساکان حکوومەت پێشنیازی ئەوەی کردووە کە ئەو گرووپە پەنابەرە گەر دەستیان بە خوێندنی ئامادەیی (gymnasiet) کردبێت ئەوا گەر هەژدە ساڵییش پڕ بکەنەوە نا نێردرێنەوە، بەڵکە تا نزیکەی چوار ساڵ ئیقامەیان دەدرێتێ.

هەر لەو پێشنیازەدا هاتووە گەر ئەو منداڵە پەنابەرە بەتەنیاهاتووانە خوێندنەکەیان بەسەرکەوتوویی تەواو بکەن، کاریان دەستگیر بێت و خۆیان لە کۆمەڵگەی سویدیدا جێگیر کردبێت ئەوا ئیقامەی هەمیشەییان دەدرێتێ. 

گوستاڤ فریدولین وەزیری پەروەردە دەڵێت:

  -  ئەمە هەلێکی باشە بۆ ئەوەی خوێندنی ئامادەیی تەواو بکەن و زیاتر بایەخ بە خوێندن بدەن. پاشان لە سویددا ئەمڕۆ یاسایەکەمان هەیە تایبەتە بەو کەسانەی کە کاریان هەیە و دەتوانن لەو ڕێگەیەوە بمێننەوە و ئیقامەی هەمیشەییان پێبدرێ.

سەبارەت بە ئەگەری تێپەراندنی ئەم پێشنیازە و پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە فریدولین دەڵێت لەو باوەڕەدام هەموو پارتە سیاسییەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە دەبێت کەشێکی لەبار بۆ ئەو فێرخوازانە بگونجێنرێت تا خوێندنەکەیان تەواو بکەن و مامۆستایانیش کارەکانیان بەپێی پێویست بە ئەنجام بگەیەنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".