Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پیاوێک لەسەر کوشتنی ژنەکەی زیندانی تا هەتایی دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 24 november 2016 kl 15.59
ژنەکەی خنکاندووە
(2:03 min)
.
وێنە: Junge, Heiko

ئەمڕۆ دادگا سزایی زیندانی تا هەتایی بۆ ئەو پیاوە تەمەن ٢٤ ساڵەی کە لە کەمپێکی پەنابەران لە شارەوانی ماریانێلوند ژنەکەی خۆی کوشت دەرکرد.

دلە ٢٢ یی مانگی شەشیئەم ساڵ ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە مردووی لە کەمپێکی پەنابەران دۆزرایەوە . هەر چەن ساتێک پاش دۆزینەوەی تەرمەکە پیاوی ژنەکە بە گومانی کوشتنی ژنەکەی دەستگیر کرا. ئەو ژن و پیاوە خاوەنی کچێکی تەمەن سێ ساڵانن.

 هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە چەندین جار گفتووگۆی لەسەر کراوە.

پیاوەکە خۆی دانی بە هۆکاری دڵپیسیدا ناوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە زانیوەیەتی ژنەکەی پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا هەبووە. لەهەمان کاتدا ئاشکرا بووە کە ژنەکە ویستوویەتی بە ئازادانە بژی و سەرپۆشی لابردووە و وازی لە بەکار هێنانی سەرپۆش هێناوە. هاوکات ژنەکە ویستوویەتی لە پیاوەکە جیاببێتەوە و لەگەڵ کچە تەمەن سێ ساڵەکەیاندا پێکەوە بژی.

 بەپێی دادگاییەکە ئەو پیاوە دەستی خستۆتە گەردنی ژنەکەوە و لە یەکێک لە ژوورەکانی کەمپەکەدا کە منداڵە تەمەن سێ ساڵەکەشیان لێ بووە ژنەکەی خنکاندووە. پاشان ژوورەکەی بەجێهێشتووەو چووەتە دەرەوە. چەند ساتێک پاش چوونە دەرەوە دەگەڕێتەوە ژوورەکەوە و بەسەرپۆشێک  دەمووچاو و ملی و قاچی ژنەکەی بەستۆتەوە.

 

ئەو پیاوە تەمەن ٢٤ ساڵ لە دادگادا دانی ناوە بە کوشتنی ژنەکەیدا، بەڵام دەیەوەێ تاوانەکە وەک هەوڵدان بۆ کۆشت لە قەڵەم بدرێ، لەبەر ئەوەی کە لە نێوان خۆی و ژنەکەیدا گرژی پێش ڕووداوەکە دروست بووە.

هاوکات داواکاری گشتی داوای حوکمی زیندانی تا هەتایی و دەرکردنی لە سوید بەهۆی کوشتنی ژنەکەیەوە لە دادگا کردووە. دادگای ئێکشوێ هەر هەمان حکومی ئەو پیاوەیدا، واتە پیاوەکە لەسەر تاوانی کوشتن بە حوکمی زیندانی تا هەتایی و پاشان دەرکردنی لە سوید حوکمدرا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".