Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرۆکایەتی پارتی ژینگەی ڕووبەڕووی ڕەخنەی تووند بوونەتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 25 november 2016 kl 09.31
"بەردەوام ئەندام لەدەست دەدەین"
(3:49 min)
.
وێنە: BERTIL ERICSON

هاوسەرۆک و چەندین سیاسەتمەداری پێشووی پارتی ژینگە  ڕەخنە تووند ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی ئێستای پارتەکە دەکەن.

ئەمڕۆ لە پەڕەی سیاسی ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەردا هەشی کەسایەتی دیاری نێو پارتی ژینگە کە پێکهاتوون لە هاوسەرۆک و چەندین سیاسەتمەداری پێشووی پارتەکە بابەتێکیان سەبارەت بە دەستەی سەرۆکایەتی پارتی ژینگە کە لە پرسە گرنگەکاندا پاشەکشەیان کردووە و خۆیان داوە بەدەستەوە. 

 ئەو کەسایەتییانە لە بابەتەکەیاندا تیشکیان خستۆتە سەر ئەوەی کە پارتی ژینگە دیدی بۆ داهاتوو نییە و زیاتر بایەخ بە هاوپەیمانی لەگەڵ سۆسیالدیموکراتەکان دەدەن. هاوکات ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەستەی سەرۆکایەتی ڕەخنە قبووڵ ناکەن و قەیرانی سیاسی نێو پارتەکە لە قۆناغێکی مەترسیدار دایە. بۆ نمونە پێرگارتۆن، ئێڤا گوێس و بێرگێر شلۆگ وا دەڵێن.

"ئێمە هەرگیز وەک ئەمڕۆ هاوڕا نەبووین سەبارەت بە نیگەرانیمانەوە لەسەر داهاتووی پارتی ژینگە کە بە چ ئاراستەیەکدا دەڕوات".

هاوکات ئەو هەشت سیاسەتمەدارەی پارتی ژینگە باس لەوە دەکەن تەنها کێشە نییە کە ڕاپرسییەکان نیشانیان داوە، بەڵکو لە دەستدانی ئەندامانی پارتەکە کێشەیەکی گەورەیە و تاوەکو دێ ئەندام و لایەنگرانی پارتی ژینگە کەم دەکات.

لۆتا هێدستروێم لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ ٢٠٠٢ هاوسەرۆکی پارتی ژینگە بووە و یەکێکە لەو ساسەتمەدارانەی کە ڕەخنەی ڕووبەڕووی دەستەی سەرۆکاییەتی پارتەکە دەکات و ئاماژە بە مەترسییەکان دەکات و دەڵێ:

  - ئێمە دەبینین کە ئەندامانی پارتەکە دەست لە کار دەکێشنەوە و لایەنگرانی پارتەکە کەم دەکات. هاوکات سیاسەتی پارتی ژینگە لە ڕوانگەی ئایدۆلۆژیایەکی و سیستەمێکی سەوزەوە خەریکە بەهۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی سۆسیالدیموکراتەوە لە ناودەچێ. هاوکات وەک چارەسەر ئاماژەی بەوە کرد کە هەر لە سەرەتاوە دەبوایە دەستەی سەرۆکایەتی پارتی ژینگە ڕێککەوتنیان لەگەڵ سۆسیالدیموکراتەکاندا تۆمار بکردایە. بۆ نمونە لەسەر چ خاڵێک دەتوانن ڕێککەون و لەسەر کام خاڵانە کە داوای لایەنگرانیانە ناتوانن پاشەکشە بکەن.

 جێی باسە کە سەرۆکی لیستی پارتی ژینگە یوناس ئێریکسۆن ئاماژە بە گرنگی ئەم بابەتی هاوکارانی پێشووی دەکات.  سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا ئەوان داوا و خواستی لایەنگرانیان پشتگووێ خستووە لە وەڵامدا وتی:

 -  نەخێر، لە ڕاستیدا من پێموایە کە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی سیاسیمان ڕێگەیەکی باشمان گرتۆتەبەر، بێگوومان ناڕەزای و بێزاری لە نێو پارتەکەدا لە نێو ئەندامانی لیستی پارتی ژینگە لە پەرلەماندا هەیە. بەتایبەت لە چەندین پرسی گرنگدا نەمانتوانیوە هەنگاوەی زیاتر بنێین. لەهەمان کاتدا من هەست بەشانازی بە دەستکەوتەکانمانەوە دەکەم. هاوکات توانیومانە هاوپەیمانەکەشمان تێبگەینین کە ئەم پرسانە بەلای ئێمە قورسایی خۆی هەیەوە دەبێ پەرەی پێبدرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".