Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"هەتاوەکو هاوسەرۆکانی هەدەپە ئازاد نەکرێن ئێمە هەر نامە دەنێرین"

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 25 november 2016 kl 12.49
هەفتانە نامە بۆ باڵیۆزخانەی تورکیا دەنێردرێ
(5:20 min)
.
وێنە: مەڵپەڕی سەرەکی پەرلەمان

زیاتر لە ١٠٠ ئەندام پەرلەمانی سوید پشتگیری لە هەڵمەتی ناردنی نامە سەبارەت بە ئازادکردنی هاوسەرۆک و ئەندام پەرلەمانانی پارتی هەدەپە بۆ باڵیۆزی تورکیا لە سوید دەکەن.

لاوێن ڕێدار ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی سۆسیالدیموکرات دەستپشێخەری هەڵمەتی ناردنی نامەیە بۆ باڵیۆزخانەی تورکیا لە سوید. ئامانجی سەرەکی ئەم هەڵمەتە  ئازادکردنی هاوسەرۆکان و ئەندام پەرلەمانانی هەدەپەیە.

 لاوێن ڕێدار بەبەشی کوردی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە سەرجەم ئەندام پەرلەمانانی سۆسیالدیموکراتەکان پشتگیر لەو هەڵمەتە دەکەن. هاوکات چەندین ئەندام پەرلەمانی لیستی پارتی چەپ، پارتی ژینگە، پارتی لیبراڵەکان و مۆدێراتەکان پشتگیری خۆیان دووپات کردۆتەوە. هەروەها ڕێدار باسی لەوەش کرد کە لە داهاتوودا هەفتانە نامە بۆ باڵیۆزخانەی تورکیا دەنێرێت و بەردەوام دەبێ هەتاوەکو هاوسەرۆک و ئەندام پەرلەمانانی هەدەپە ئازاد دەکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".