Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەستەی سەرۆکایەتی پارتی ژینگە وەڵامی ڕەخنەکان دەدەنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 25 november 2016 kl 15.50
دەست لە کار بکێشننەوە یان بەشدار بن
(1:07 min)
.
وێنە: Jonas Ekströmer/TT

ئیسابێلا لوێڤین هاوسەرۆکی پارتی ژینگە و پێتەر ئێریکسۆن وەزیری خانووبەرە وەڵامی ئەو ڕەخنانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕوویان کرایەوە دەدەنەوە.

لوێڤین بە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە لە کاتێکدا ئەوان لە پێکهێنانی حکومەتدا هاوبەشەن ئەوان دەبێ لە بڕیارداندا بەشداربن و گۆڕانکاری بهێنیتە ئاراوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرداوە کە ئەو پێوا نییە سازشیان لەسەر پرسە سیاسییە گرنگەکانی پارتەکەیان کردبێ. بەتایبەت لە ڕوانگی پرسی هاوگونجی و  بەرهەمهێنانی وزە لە خەڵوزی قاوەیی (brunkol) لە ڕیگەی کۆمپانیای ڤاتتەنفاڵەوە (Vattenfall)، هاوکات پرسی بە ئەندامبوونی ناتۆ.

 لەلایەکی دیکەوە پێتەر ئێریکسۆن وەزیری خانووبەرەش بەتایبەت ڕەخنەی ئاراستەی ئەو چوار ئەندام پەرلەمانەی سەر بەلیستی پارتەکەیان کردووە و ڕایگەیاندووە یان دەست لەپارتەکە پکشێننەوە یاخوود دەبێ لە کۆبوونەوەکانی پارتی ژینگەدا و بڕیارەکانی پارتەکەدا کە زۆرینەی دەنگ یەکلای دەکاتەوە بەشدار بن. جێگەی باسە کە چوار ئەندام پەرلەمانی پارتی ژینگە بەهۆی ناڕەزاییانەوە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پارتی ژینگە ناکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".