Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

موحەمەد: نیگەرانی بنەماڵەکەمم

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 28 november 2016 kl 07.00
”گەر ئیقامەشت هەبێت بێ بنەماڵە هیچ مانایەکی نییە”
(3:47 min)
  موحەمەد ڕەزایی هەست بە تەنیایی دەکات
موحەمەد ڕەزایی هەست بە تەنیایی دەکات وێنە: Massood Qiam

لە زنجیرە ڕیپۆرتاژی ڕادیۆی سویددا، دەربارەی ژیانی منداڵانی بەتەنیاهاتوو ئەمجارەیان سەرنج دەدەینە ژیانی موحەمەدی ١٥ ساڵە لە شاری موتالا.

ـ سڵاو! من ناوم موحەمەد ڕەزاییە، خەڵکی ئەفغانستانم و ١٥ ساڵم تەمەنە.

 موحەمەد ڕەزایی لە شاری موتالا لە یەکێک لەو ماڵانە دەژیی کە تایبەتن بۆ چاوەدێریی منداڵان. لە ژێرزەمینێکی سارد موحەمەد یاری تینسی سەر مێز دەکات. لە پەنجەرەی بن سەقفەکە کۆڵانەکەی دەر دیارە. موحەمەد سیرێکی سەرەوە دەکات و پێش ئەوەی کۆتایی بە یارییەکەی بێنێت بە پێکەنینەوە باسێک لە ڕۆژەکانی خۆی دەکات.

ـ سەر لە بەیانیان دەڕۆمە فێرگە، دوایی کاتێک دەگەڕێمەوە ماڵ دەرسەکانم دەخوێنم و وەرزش دەکەم. ئەگەریش پێویوست بێت هەندێک شتوومەک دەکڕم و پاکوخاوێنێ دەکەم.

 موحەمەد ژوورەکەی خۆی نیشان دەدات. ژوورێکی بچووکە، تەختە خەو و مێزێکی بچووک ژوورەکەیان تەنگ کردووە. بە دیواری ژوورەکەدا چەندین وێنە هەڵواسراون و موحەمەد دەڵێت

ـ ئەمانە هاوڕێکانمن لە موتالا. ئەمەیان مێهدیی و چەدن دراوسێیەکن، بەڵام هەندێکیان ئێستا لێرە ناژین.

 موحەمەد هێشتا هاوڕیی سویدی نییە، چوونکە زیاتر لەگەڵ هاوڕێکانی خۆی کات بەسەر دەبات. ئەوا بۆ دوو ساڵ دەڕوات لە خێزانەکەی دوور کەوتووەتەوە و زۆر بیریان دەکات.

ـ پێم خۆشە لەگەڵ خێزانەکەی خۆم ژیان بکەم، چوونکە ژیان لەگەڵ ئەوان ئاسانتر دەبێت. ئێستاش کە مافی مانەوەم هەیە بە بێ بنەمالەکەم بێمانایە. بە بێ ئەوان هەست بە تەنیایی و بەرپرسیاریەتیەکی قورس دەکەم. لە فێرگە کە دایک وباوکی منداڵەکانی تر دەبینم زۆر ناڕەحەت دەبم.

کاتێک محەمەد لە فێرگە دێتەوە کەس لە ماڵ خواردنی بۆ ئامادە نەکردووە، بۆ ئەوەی فریای درووستکردنی خواردن بکەوێت هەندێک جار دەرسەکانی دووا دەکەون. جاری واش هەیە لەبەر کارو باری ناو ماڵ و خواردن لێنان فریا ناکەوێت وەرزش بکات. وەرزش بە لای موحەمەدەوە گرنگە. هەفتەکانی بە یاری تۆپی پێ، بۆکس و مەلە کردن پڕ کردوەتەوە.

موحەمەد ئێستا تەمەنی ١٥ ساڵە و تا سێ ساڵی تر دەتوانێت لەو ماڵە بنمێنێتەوە کە ئێستا لێی دەژی، بەڵام داهاتووی نادیارە. موحەمەد دەڵیت نازانم لە داهاتوودا چیم بە سەر دێت، بەڵام پێم خۆشە هەتا دەرفەت هەبێت لە خوێندن بەردەوام بم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".