Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شێوازی دەستگیرکردنی پەنابەران مەترسیدارە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 28 november 2016 kl 09.55
پەنابەرێک بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە
(2:57 min)
John Parkes och illustration på grepp som försvårar andning
جۆن پۆرکس پسپۆڕی بواری پزیشکیی دادوەری وێنە: Sofia Boo/SR. Illustration: Giuseppe Cristiano

.ئەو تەکنیکی دەستگیرکردنەی لەکاتی ناردنەوەی زۆرەملێیی پەنابەراندا بەکاردەهێنرێت مەترسیدارە، بەڕای پسپۆڕان

ئینگێمار تیبلین پرۆفێسۆری بواری دەرمانەوانیی دادوەری (rättsmedicin) لە زانکۆی ئوپسالا و یەکێک لە پسپۆڕە دیارەکانی بواری هەناسەبڕان بەهۆی شێوازی جەستەوە، دەڵێت ئەو شێوازی دەستگیرکردنەی لەکاتی بەزۆرناردنەوەی پەنابەراندا بەکاردەهێنرێت مێتودێکی باش نییە و مەترسیدارە.

کاتێک دەستگەی چاودێریی تاوانکاری (Kriminalvården) هەوڵی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران دەدەن لەبەرامبەردا پەنابەر بەرگری دەکات و خۆ ڕادەپسکێنن تا نەنێردرێنەوە. لەو کاتانەدا کارمەندانی چاودێر و پۆلیس دەستی پەنابەر دەبەستن و دەیاننوشتێننەوە. ئەم شێوازە زۆر لێ کردنە بۆتە جێی ڕەخنەی شارەزایان و لە بەرنامەی (Kaliber) لە ڕادیۆی سویددا ئەمڕۆ باسی لێ کراوە.

 بەپێی پزیشکی دادوەری ئەو پەنابەرەی ساڵی 2015 لەکاتی بەزۆرناردنەوەیدا گیانی لەدەست دا هۆکارەکەی تەکنیک و شێوازی دەستگیرکردنەکەی بووە.

بەپێی ئەو زانیاری و هەواڵانەی کاتی ئەو ڕووداوە ئاشکرا بوون ئەو پەنابەرە کاتێک لەسەر کورسیی ئەو فڕۆکەیەی بۆ ناردنەوەی تەرخان کراوبوو بەستراوەتەوە چەند جارێک ویستوویەتی خۆی ڕابپسکێنێ، لەلایەن پۆلیس و چاودێرانەوە چەندین جار پاڵیان پێوە ناوە بۆ پێشەوە و نوشتێنراوەتەوە بە شێوەیەک کە فشاری بۆ هێنراوە و هەناسەی لێ بڕاوە.

دوای ئەو ڕووداوە دوو کەس بە گوومانی بوونە هۆی مردنی کەسێک و هەڵەیکار لێکۆڵینەوەیان لێ کرا بەڵام دواتر دۆسییەکە داخرا لەبەرئەوەی کە ئەو دوو کەسە ڕێنماییەکانی دەستگەی چاودێریی تاوانکارییان پەیڕەو کرد بوو.  

 جێی باسە چەند فیلم و وێنەیەک لەو ڕووداوە ساز کران و نیشانی پسپۆڕان و شارەزایان بۆ لێکۆڵینەوە دراون، یەکێک لەوانە پسپۆڕیکی بەریتانییە جۆن پۆرکس کە دەڵێت ئەو شێوازە دەستگیکردن و فشاربۆهێنانە زۆر مەترسیدارە و نابێت کارمەندان لەسەر ئەو شێوازە دەستگیرکردنە مەشقیان پێ بکرێت، کە کەسێک بۆ پێشەوە پاڵ پێوە بنێن و بینوشتێننەوە.    

ئەو شێوازە دەستگیرکردن و نوشتاندنەوەیە بۆ پێشەوە لە لایەن دەستگەی پۆلیسی سویدەوە بەکار نایەت و بە مێتودێکی مەترسیدار لە قەڵەم دەدرێت. لە دوای ئاشکراکردن و زانیارییەکان لە بەرنامەی کالیبەر دەستگەی چاودێریی تاوانکارییش لە زاری یوناس لێکسێلەوە دەڵێن کە لە شێوازی دەستگیرکردنەکانیان دەکۆڵنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".