Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەو فێرخوازەی ساختە بکات ئەگەری زیندانیکردنی هەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 28 november 2016 kl 13.05
دوو ساڵ لە تاقیکردنەوە بێبەش دەکرێن
(2:20 min)
högskoleprov
وێنە: Bertil EnevÃ¥g Ericson / TT

گەر فێرخوازێک لە تاقیکردنەوەی پێش زانکۆ ساختە بکات بۆی نییە لە تاقیکردنەوەی دوو ساڵی داهاتوودا بەشدار بێت.

ژمارەیەکی زۆر فێرخواز لە کاتی تاقیکردنەوەی (högskoleprov) بە ساختەکارییەوە گیراون، ساختەکان شێوازی جیاوازیان هەیە بۆ نموونە هەندێک کەس لە ڕێی بەکارهێنانی (hörsnäckor) واتە ئەو تەلەفۆنە بچووکانەی بەگوێوە دەبەسترێن، وەڵامی ڕاستی پرسیارەکانیان وەرگرتووە.

ئەم ساختەکارییە بەردەوامە هەرچەندە چەندین ڕێسای تووند گیراونەتە بەر. هەر بۆیە ئێستا زانکۆ و فێرگاباڵاکان بڕیاریان داوە کە 51 لەو بەشداربووانەی ساختەیان لە تاقیکردنەوەی پاییزی ئەمساڵدا کردووە بۆ دوو ساڵی داهاتوو واتا چوار بواری تاقیکردنەوەی داهاتوو بۆیان نییە لە تاقیکردنەوەکاندا بەشدار بن. ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی مێدیاییدا بەرپرسی بەش لە ئەنجوومەنی زانکۆ و فێرگاباڵاکانەوە توولا کۆسمانەن ڕایگەیاند.

ئەو ئەنجوومەنە هەروەها لەوە دەکۆڵێتەوە کە هەر یەکێک لەو پەنجا کەسە بە گومانی لادان لە ڕێساکانی تاقیکردنەوە سکاڵایان لای پۆلیس لەسەر تۆمار بکرێت یان نا. سزای ئەو جۆرە لادانە لە یاسا تاوانە (böter) یاخود شەش مانگ زیندانییە.

ساختەکاری پەسەند نییە و ئەو کەسەی لەکاتی تاقیکردنەوەدا لە ڕێی ساختەوە دەیەوێت وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە ئەوا جێی کەسێکی دیکە دەگرێت کە شایستەی ئەو خوێندنەیە. ئولف مێلین بەرپرسیی گشتیی ئەنجوومەنی زانکۆ و فێرگاباڵاکان دەڵێت ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەبێت راست و ڕەوا بێت.   

جێی باسە ئەمە یەکەمجارە فێرخوازان لەسەر ساختەکاریی تاقیکردنەوە سزا دەدرێن.

بەبیر دێنمەوە تاقیکردنەوەی فێرگای باڵا (högskoleprov) بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت لە فێرگاباڵا و زانکۆکاندا بۆ هەندێک خوێندنی تایبەت وەربگیرێن، واتا هەندێک بابەت و خوێندن ئەو تاقیکردنەوەیە بۆ وەرگرتنی فێرخوازان بە مەرج دەگرن . هەروەها ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ هەندێک فێرخوازی دیکە جۆرێک لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەڵگەکانیانە بۆ وەرگیران لە زانکۆکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".