Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

”کە پێم نایە سوید ئامێزی پڕ هەستی ژنێک منی گریاند”

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 30 november 2016 kl 07.00
مێهرەبانی خەڵكی سوید تەیمووری دەڵگەرم کرد لێرە بمێنێتەوە
(6:42 min)
تەیموور سوڵتانی لە ناو کەشتیدا
1 av 4
تەیموور سوڵتانی لە ناو کەشتیدا وێنە: نیشتمان ئیراندوست
تەیموور سوڵتانی ١٧ ساڵە لە شاری یۆتێبۆری
2 av 4
تەیموور سوڵتانی ١٧ ساڵە لە شاری یۆتێبۆری وێنە: نیشتامن ئیراندوست
نیشتمان ئیراندوست لەگەڵ تەیموور سوڵتانی
3 av 4
نیشتمان ئیراندوست لەگەڵ تەیموور سوڵتانی وێنە: نیشتمان ئیراندوست
تەیموور و هاوڕێکانی لە کەشتی سواریی
4 av 4
تەیموور و هاوڕێکانی لە کەشتی سواریی وێنە: نیشتمان ئیراندوست

لە زنجیرە ڕیپۆرتاژی ڕادیۆی سوید دەربارەی ژیانی منداڵانی بەتەنیاهاتوو، ئەمجارەیان تیشک دەخەینە سەر ژیانی تەیموور سوڵتانی ١٧ ساڵە کە لە شاری یۆتێبۆری دەژیت.

ـ بۆ یەکەم جار کە هاتینە ناو خاکی سوید ژنێکی ڕووخۆشی بێگانە لێم هاتە پێش و باوەشی بۆ کردمەوە و لە ئامێزی گرتم، ئەو کاتە دڵم پڕ بوو و دەستم بە گریان کرد

ئەمە یەکەم وێنەی تەیموور سوڵتانییە لەسوید، بیرەوەرییەکانی ئەو پڕ لە هەست و خۆشەویستین. تەیموور تەمەنی تەنیا ۱۷ ساڵە، لەش ولارێکی کزی هەیە و باڵای بەرزە، مووە ڕەشەکانی بۆ سەرەوە و بەلادا هەڵداوەتەوە. ئەو ساڵێک لەمەوبەر لە گەڵ چەند هاوڕێی بەرەو ئورووپا ئەفغانستانیان بەجێ هێشت. تەیموور سەرەتا بڕیاری وا نەبوو کە سوید بۆ مانەوە و بەردەوامی ژیانی هەڵبژێرێت، بەڵام دوای تێپەڕکردنی چەندین وڵات بە هۆی خۆشڕوویی و مێهرەبانی خەڵکەکەی بریاری دا لە سوید بمێنێتەوە. دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە شاری مالموێ، لەگەڵ هاوڕێیەکی ڕەوانەی شاری یۆتێبۆری کران. ئەوان بە هۆی ئەوەی زمانی ئینگلیزییان دەزانی زیاتر لە کارمەندەکانی ئەوێ نیزیک دەبوونەوە و قسەیان دەکرد، بەتایبەت لە گەڵ یەکێک لە چاودێرەکانی ئەو ماڵەی تێیدا دەژیان کە ناوی "نیکڵاس" بووتا ئاستی هاوڕێیەتی چوونە پێش، نیکلاس زیاتر گوێی بۆ دەگرتن و تەیموور لای ئەو زیاتر هەستی بە ئارامی دەکرد. ئەم هەستانە بوو بە هۆی ئەوەی هاوڕێیەتی نێوانیان پتەوتر بێت. بەڵام ڕۆژێکیان نیکلاس وازی لە کارەکەی هێنا، لە سەرەتاوە تەیموور بەم هەواڵە دڵگران بوو. بەڵام پەیوەندیی نێوانیان نەپچڕا و هاوڕێیەتییان گەرمتر بوو.  لە خانووە کۆنەکان و لە ناوەڕاستی شار، لە بەرامبەر بینای ئۆپێرای شاری یۆتێبۆری چاوم بە تەیموور و نیکلاس دەکەوێت، لە نیزیکەوە هاوڕێیەتییەکەیان لە ماڵی نیکلاس دەبینم. بەیەکەوە زۆر پێدەکەنن، تاو تاوە مشتێک لە یەک ڕادەکێشن و بە گاڵتە و جەفەنگ یەکتر ئەزیەت دەدەن.

نیکلاس بە تەیمور دەڵێت

ـ لە بیرتە ئەگەر تازە هاتبوون چەندە بێدەنگ بوون؟

تەیموور لە وەڵامدا دەڵێت

ـ لەبەر ئەوەی کەسم نەدەناسی و سویدیشم نەدەزانی.

نیکلاسیش دەڵێت

ـ بەڵام خۆ منتان دەناسی وهەمیشەش ئینگلیزیتان زانیوە، بەڵام لە ماوەی ئەم یەک ساڵەدا زۆر گۆڕاویت، ئێستا لەگەڵ هەموو کەس قسە دەکەیت.

تەیمووریش لە وەڵامدا دەڵێت

ـ ئاخر ئێستا بوومەتە سویدی و مشتێک بە ناو سکی نیکلاسدا ئەکێشێت. نیکلاسیش بە توانجەوە دەڵێت

ـ ئەرێ، بەڵام بە مووی ڕەشەوە بوویتە سویدی، پاشان بە یەکەوە پێ دەکەنن. ئەو شەوە تەیموور زۆر باسی کەشتی لێخوڕینی کرد، هەموو هاوینەکە لەگەڵ نیکلاس لە کەشتی سواری و مەلەکردن بوون. لە تەیموور دەپرسم کەشتی لێخوڕین سەختە؟ دەڵێت ئەوەندە سەخت نییە بەڵام کەمێک ترسی هەیە. لەوێ بڕیار دەدەین کە ڕۆژی دوایی بە کەشتییەکە دەورێک لێ بدەین و تەیموور لێی بوخوڕیت.

 لەم ساڵەدا تەیموور فێری زمانی سویدی و لێخوڕینی کەشتی و زۆر شتی دیکەش بووە.

ـ من پێویستیم بە خۆشەویستی و باوەشی گەرمە، نیکلاسیش ئەمانەی بە من بەخشیوە. ئەگەر ئەو نەبوایە، زۆرم هەست بە تەنیایی دەکرد و لەوانەیە تا چەند ساڵێکی تریش هەر هەستم کردبایە لەم وڵاتە بێگانەم. سویدییەکان لەبەر چاوی تەیموور کەسانی مێهرەبانن، بەڵام هەندێک جار کە لە دەرەوە لە شوێنە گشتییەکانە، شەرم دایدەگرێ، چوونکە خۆی وەک کەسێکی سەرباری کۆمەڵگا دێتە بەرچاو. بە بڕوای تەیموور مێدیاکانی سوید وێنەیەکی خراپیان لەو منداڵانە نیشان داوە کە بە تەنیا و بێ سەرپەرەست هاتوونەتە سوید.

ـ هەندێک جار بیر دەکەمەوە و دەڵێم باشە بۆ دەبێ من ئەوەندە سەربار بم بۆ کۆمەڵگایەک. کاتێک لە دەرەوە چاوم بە چاوی سویدییەک دەکەوێت بەڕاستی شەرم دەمگرێت، چوونکە دەزانم بوومەتە هۆی تووڕەیی هەندێک کەس.

 بەڵام سەرەڕای ئەم بیرکردنەوانە تەیمور دەیهەوێت گەشبین بێ و هەوڵی داهاتوویەکی باشتر دەدات. وەکو خۆی دەڵێت

ـ ئەگەر دەسەڵاتی گۆڕینی شتێکت نەبوو نابێ بیکەی بە فکریش بۆخۆت. هەرچەندە فکرەکان لە کاتی خەوتن فشار دێنن بەڵام نامەوێ بیر لە ناخۆشییەکان بکەمەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".