Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زانیاریی فێرخوازان لە ماتماتیکدا باشتر بووە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 29 november 2016 kl 10.19
"ئەم دەرئەنجامە سەرکەوتنە بۆ مامۆستا و فێرخوازان"
(2:27 min)
matematik
وێنە: JANERIK HENRIKSSON / TT

لێکۆڵینەوەی جیهانیی (TIMSS) نیشانی داوە ئاستی زانیاریی فێرخوازە سویدییەکان لە ماتماتیک و زانست بۆ نموونە فیزیا بەراورد بە ساڵانی دیکە باشتر بووە.

ئەم پێشنیوەڕۆیە دەستگەی فێرگاکان (Skolverket) ڕاپۆرتی نێونەتەوەیی تایبەت بە دیاریکردنی ئاستی زانیاریی فێرخوازان لە وانەی ماتماتیک و زانستدا بۆ نموونە فیزیا پێشکەش کرد. تێیدا دەرکەوتووە کە ئاستی زانیاریی فێرخوازە سویدییەکانی پۆلی چوار و هەشت بەراورد بە ساڵی 2011 باشتر بووە. 

ئاستی زانیاریی فێرخوازانی ئامادەیی (gymnasiet) لە وانەی ماتماتیکدا بەراورد بە ساڵی 2008 بەرز بۆتەوە بەڵام لە فیزیادا دابەزیوە.

 ئاستی زانیاریی فێرخوازانی سوید بەراورد بە وڵاتانی دیکەی یەکییەتیی ئەورووپا فێرخوازانی پۆلی چوار لە وانەی ماتماتیکدا لە فێرخوازانی فینلەندا، دانمارک و نەرویج خراپترن. هەروەها فێرخوازانی پۆلی هەشت بەراورد بە وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی جیهانیی بۆ هاوکاری و گەشەی ئابووری (OECD) ئاستی زانیارییان نزمترە.

هەر لەو ڕاپۆرتە جیهانییەدا ئەو ڕێگە و مێتودانە دیاری دەکرێن کە وڵاتێک بۆ نموونە سوید بۆ خوێندنی ماتماتیک و فیزیا تەرخانی کردوون. جگە لەوە پاشخانی کۆمەڵایەتی و ئابووری فێرخوازانی بەشداربووی ئەو لێکۆڵینەوەیە لەبەرچاو دەگیرێت.

بۆ نموونە ئەگەر فێرخوازەکە لە ماڵەوە ژووری خۆی هەیە یان نا، ئەگەر کتێب زۆرە لە ماڵەکەیاندا یان نا هەروەها ئایا دایکوباوکی فێرخوازان خوێندنی باڵایان تەواو کردووە یان نا. دەرئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە دەریخستووە کە ئاستی زانیاریی فێرخوازان بەپێی ئەو سەرچاوە ئابووری و کۆمەڵایەتییانەی بۆی ڕەخساوە دەگۆڕێت.

لەو لێکۆڵینەوەیەی (TIMSS) کە ئەمڕۆ پێشکەش کرا 294 فێرگای ناوەندی و ئامادەیی و 8000 فێرخواز بەشدار بوون.

 جێی باسە پێوانەی (TIMSS- Trends in International Mathematics and Science Study) لە پاڵ پێوانەی (PISA) دوو لێکۆڵینەوەی بەرفراوان و گرنگی جیهانین کە ئاساتی زانیاریی فێرخوازانی وڵاتان بەراورد دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".