Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژمارەی ڕێکلام لە ڕێی ئێس ئێم ئیسەوە زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 29 november 2016 kl 14.18
"خەڵکی هانی قومار و ئالوودەیی دەدەن"
(2:06 min)
Exempel på reklam för sms-lån. Grafik: Liv Widell / Sveriges Radio
وێنە: Grafik: Liv Widell / Sveriges Radio

سکاڵای هاوڵاتیان دژ بە ڕێکلامی قومار کە لەڕێی ئێس ئێم ئێسەوە پێیان دەگات بێوێنە زیادی کردووە.

لە ماوەی ئەم دووساڵەی دواییدا ژمارەی ئەو ڕێکلامانەی کۆمپانیای (onlinecasinon) یاری قومارکردنی ئەلەکترۆنی لە رێی ئینتەرنێتەوە، کە بە ئێس ئێم ئێس دەنێردرێت بۆ هاوڵاتییان زیادی کردووە و لەبەرامبەردا ژمارەی ئەو سکاڵایانەی دژ بەو جۆرە ڕیکلامانە دەنێردرێن بۆ دەستگەی بەرخۆریی (Konsumentverket) زیادی کردووە. 

لە ماوەی ئەمساڵدا زیاد لە 500 سکاڵا گەشتۆتە دەست دەستگەی کڕیاری، ئەمە بەراورد بە 20 سکاڵا کە لە ماوەی ساڵانی ڕابوردوودا دەنێردرا. 

بەڵام بە هۆی ئەوەی کە زۆربەی ئەو کۆمپانیای یارییانە لە دەرەوەی سوید تۆمار کراون زەحمەتە بۆ دەستگە سویدییە بەرپرسەکان چاودیرییان بکەن. ئێلین هێگێبۆرن دادناس لە دەستگەی کۆنسومێنتڤێرکێت دەڵێت بەداخەوە زۆربەی ئەو کۆمپانیای یارییانە لەوانەن کە لە سویددا مۆڵەتیان نادرێتێ بەڵام کە لە دەرەوەی وڵاتەوە ڕیکلامەکانیان  بۆ هاوڵاتیی سویدی دەنێرن. 

یەکێکش لەو کەسانەی کە لەم جۆرە ئێس ئێم ئێسانەی پێ دەگات لاوێکی 20 ساڵانە کە پێشتر ئالوودەی ئەم جۆرە یارییە ئینتەرنێتییانە بووە و ئێستا وازی هێناوە. ئەو دەڵێت ئەم جۆرە ڕیکلامانە هانی خەڵکی دەدەن فێری قومار و ئەو یارییانە ببن کە دەتوانێت کاریگەری وێرانکەری لەسەر ژیانی ئەو کەسانە هەبێت کە ئالوودەی ئەم یارییانە دەبن.     

سەبارەت بەم ڕەخنانە ریکارد ڕیناڵدۆ بەرپرس لە کۆمپانیای یاریی (MR Green) دەڵێت ئێمە ڕێکلام نانێرین بەڵکە لەگەڵ کۆمپانیایەکی کڕیار دۆزەرەوە (marknadsföringsföretag) گرێبەستیان هەیە و ناتوانن شێوەی بەبازاڕناساندن کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام گەر ئەو کۆمپانیایە لە ڕینماییەکان لابدەن هاوکارییان لەگەڵ ناکەن.

   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".