Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گومانلێکراوێکی تەقینەوەکەی برۆکسل پەیوەندی بە سویدەوە هەبووە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 30 november 2016 kl 10.13
"پەیوەندیی بە کەسێکی هاوپشتی داعشەوە هەبووە"
(2:19 min)
Mohamed Belkaid var inblandad i terrorattentaten i Paris 2015.
Mohamed Belkaid var inblandad i terrorattentaten i Paris 2015. وێنە: SVT/Peter Dejong/AP Photo.

یەکێک لەو کەسانەی کە گومانی تەقینەوەکەی پاریس و برۆکسلیان لێ دەکرێت پەیوەندی بە گرووپە تووندڕەوەکانی سویدەوە هەبووە.

لە بەرنامەی ئەم ئێوارەیەی (Uppdrag granskning) لە تەلەفزیۆنی سویدا ئاشکرا دەبێت کە محەمەد بیلکەییدی 35 ساڵانە کە بە گومانی بەشداربوون لە ڕووداو تیرۆریستییەکەی پاریس و برۆکسل لە مانگی مارشی ڕابوردوو لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا، لە ماوەی ژیانی لە سویددا پەیوەندیی بە تۆڕێکی ئیسلامیی تووندڕەوەوە هەبووە.

بیلکەیید لە کاتی ڕووداوە تیرۆریستییەکی برۆکسل لە مانگی مارشی ڕابوردوو کوژرا و گومانی ئەوەی لێ دەکرێت دەستی لە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ساڵی پاری پاریسیشدا هەبوو بێت.  

ئەو گومانلێکراوە لە ماوەی ساڵانی 2010 تا 2013 لە سوید ژیاوە و پێشتر نەدەزانرا کە چۆن بووە هاوپشتی بزووتنەوەی تووندڕەوی ئیسلامیی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق شام ناسراو بە داعش. بەڵام بەپێی زانیارییەکانی بەرنامەی ئوپدراگ گرانسکنینگ لە ماوەی ژیانیدا لە سوید پەیوەندی بە کەسێکەوە هەبووە کە بەپێی دەستگەی زانیاریی نهێنیی چەندین وڵات ئەو کەسە بە پارە و ناردنی سەرباز هاوکاریی گرووپە تیرۆریستەکانی کردووە.

جێی ئاماژەیە ئەو کەسەی کە بیلکەیید پەیوەندیی پێوە هەبووە، لە ستۆکهۆڵم دووکانێکی هەبووە کە بیلکەیید بۆ ماوەیەک کاری تێدا کردووە و ئەو پیاوە لە ساڵی نەوەدەکانەوە لە لیستی دەستگەی پۆلیسی نهێنیی سویددا، سێپۆ تۆمار کراوە. 

هەرچەندە گومانی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی مەترسیداری لەسەرە و زۆربەی ئەو لاوانەی لە سویدەوە بۆ پیوەدنیکردن بە داعشەوە بەرەو سوریا ڕۆشتوون پەیوەدنییان بەم کەسەوە هەبووە کەچی تا ئێستا بەهیچ تاوانێکی تیرۆریستی حوکم نەدراوە. 

بەپێی دەستگەی تۆماری دانیشتوان ئەو کەسە لە سویددا نەماوە بەڵام بەپێی سەرچاوەکانی بەرنامەی ئوپدراگ گرانسکنینگ ئەو کەسە لە سویددا ماوە و تا ئێستا لە دووی لاوان دەگەڕێت تا بیانێرێت بۆ پەیوەدنیکردن بە داعشەوە. 

بەرپرسی ئۆپەراسیۆن لە دەستگەی پۆلیسی نهێنیی سوید ئەندەرش کاسمان دەڵێت دەزانم کە خەڵکێک هەیە بەم هەواڵە بێزار دەبن کە کەسێکی وا بەو گومانانەوە ڕێ دراوە بەردەوام بێت، بەڵام گەرەنتیتان دەدەمێ کە هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ نەهێشتنی ئەم جۆرە شتانە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".