Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دابەشکردنی کرێ لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێ

تازه‌ کرایه‌وه‌ onsdag 30 november 2016 kl 13.25
بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 30 november 2016 kl 10.19
" تەکنەلۆژیا کێشە بۆ یاسا دێنێتە ئاراوە"
(6:21 min)
.
وێنە: PONTUS LUNDAHL / TT

لەسەر بەشکردنی کرێ لە کاتی گەشت کردندا لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدرێ. بەتایبەت کە ئۆتۆمبیلەکە کە گەشتی پێدەکرێ ئۆتۆمبیلی تەکسییەکە یان ئۆتۆمبیلی تایبەتە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێناسەیەکی دروست بۆ (samåkning) واتە گەشتکرندی هاوەبەش لە ڕوانگەی یاساوە نەکراوە. ئەمەش بووە بە هۆی ئەوەی کە چەندین کاری نایاسایی لەم ڕووەوە ئەنجام بدرێ، بۆ نمونە ڕێکخستنی سەفەر لە ڕێگەێ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کە چەندین کەس پێکەوە دەیانەوێ گەشت بکەن و خەرجی گەشتەکە بەش بکەن.

 بەپێی یاسا هەرکاتێک قازانج لە کرێی سەرفەرکردن دەرکرا ئەوا دەبێ لە نێو ئەو تەکسییەدا تەکسامێتر هەبێ، واتە ئەو ئامێرەی کە نرخ بە پێی کیلۆمەتر دیاری دەکات. هیوا گەردی خاوەنی کۆمپانیای تەکسییە لە ستۆکهۆڵم. گەردی باسی لە گرنگی ئەم لێکۆڵینەوە دەکات و دەڵێ.

 - بەرەو پێشچوونی تەکنەلۆژیا کێشەی لە ڕوانگەی یاساوە هێناوەتە ئاراوە. یەکێکیش لەو یاسایانە پیشەی تەکسی دەگرێتەوە.

لێکۆڵینەوەکە کەمێک بەر لە ئێستا ڕاگەیەندراوە و بەم بڕیارانە گەشتن:

  • هەموو تەکسییەک دەبێ تەکسامێتری تێدابێ، واتە ئەو ئامێرەی کە نرخ بە پێی کیلۆمەتر دیاری دەکات. پێشووتر لیمۆسینی تەنها فاکتوورەی نیشان دەدا. بەڵام لە داهاتوودا دەبێ ڕێگەیان پێ نادرێ بەبێ تەکسامێتری کار بکەن.
  • یاساکانی گەشتی هاوبەش دەبێ ڕوونتر بکرێتەوە. دەکرێ کاتێک دوو نەفەر پێکەوە گەشت بکەن پارەت تێچوونی گەشتەکە بەش بکەن، بەڵام ئەو کەسەی کە خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە نابێ قازانجی ئابووری وەربگرێ.
  • ئەو کەسانەی ناسراوەی یەکترن خەرجی سەفەرکە بەش دەکەن یاسا نایان گرێتەوە و ڕێگە پێدراون ئەو کارە بکەن. واتە تەنها خەرجی سەفەر بەبێ قازانج بۆ شۆفێرەکە بگەڕێننەوە.

ئەم یاسایە لە ١-١-٢٠١٧ وە دەخێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".