Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمۆنەکان ئەدرێسی پەنابەرە نهێنییەکان دەدەنە پۆلیس

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 30 november 2016 kl 12.32
پۆلیس: یاسا جێبەجێ دەکەین
(2:30 min)
Polis och flyktingar på en tågstation.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

ئەمڕۆ خێزانێک دەنێردرێنەوە بۆ بۆسنە دوای ئەوەی پۆلیس زانیاری لەسەر شوێنی ژیانیان لە کۆمۆن وەرگرتووە.

پۆلیسی سنوور لە هەرێمی سکۆنێ بۆ دۆزینەوەی ئەو پەنابەرانەی بە نهێنی و بە نایاسایی لە سویددا دەژین و کە فەرمانی ناردەوەیان هەیە، زانیاریی لەسەر ئەدرێس و شوێنی ژیانیان لە شارەوانیی شاری مالمۆ وەردەگرێت.

بەپێی بڕگەیەک لەیاسای بیانیان پۆلیس مافی ئەوەی هەیە کە زانیاری سەبارەت بەو کەسانە لە کۆمۆن و شارەوانییەکان داوا بکات.  

هەر لەم دواییانەدا پۆلیسی هەرێمی سکۆنێ واتا هەرێمی باشووری سوید داوای زانیاری لەسەر شوێنی ژیانی 200 پەنابەر کردووە کە دەبێت لە سوید دەر بکرێن. شارەوانیی مالمۆ زانیاری ئەو پەنابەرانەی لا تۆمارە بەهۆی ئەوەی کە مافی وەرگرتنی کۆمەکیان لە کۆمۆن هەیە.

لەو 200 پەنابەرە کە لە لیستی پۆلیسدا تۆمارن شارەوانیی مالمۆ زانیاریی لەسەر 32 لەو کەسانە هەبووە. یەکێک لەوانە خێزانێکی بۆسنەییە کە ماوەی ساڵێکە لەلایەن پۆلیسەوە داواکراون و خێزانەکە لە ژن و پیاوێک و دوو منداڵ پێک دێن و ئەمڕۆ دەنێردرێنەوە. میکایل ماتسۆن بەرپرسی پۆلیسی سنوور دەڵێت ناردنەوەی ئەو کەسانە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسایەکی تایبەت بەو پەنابەرانەیە.

سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ ئەو پەنابەرانە ئاگادار دەکرێنەوە لەوەی کە پۆلیس داوای زانیارییەکانیانی کردووە، مارییا ئێنگەلسۆن یاساناس لە شارەوانی مالمۆ دەڵێت ئێمە ئەو کارە ڕاستەوخۆ ناکەین بەڵکە پەنابەران خۆیان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بگرن و بپرسن ئاخۆ هیچ کەس و لایەنێک داوای زانیاریی ئەوانی کردووە یان نا.

جێی باسە لە ئێستادا پۆلیس لەلایەن حکوومەتەوە مەرجی ئەوەیان لەسەرە کە دەبێت ژمارەی ناردنەوەی ئەو کەسانەی بە نایاسایی لە سویددا دەژین زیاد بکەن.

تا ئێستا نزیکەی 2200 کەس لەلایەن پۆلیسی هەرێمی سکۆنێوە داواکراون و دەبێت بنێردرێنەوە وڵاتی خۆیان.

بۆ دۆزینەوەی ئەدرێسەکانیان پۆلیس بە نیازە ناوی 600 لەو کەسانە بداتە شارەوانی مالمۆ و چەند لیستێکی دیکەی بە ناوی ئەو پەنابەرانە بۆ چەند کۆمۆنێکی دیکە بنێرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".