Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەرەی حکوومەت لایەنگریان زیاترە لە بەرەی ڕاست

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 1 december 2016 kl 09.40
مۆدێراتەکان ژمارەیەکی زۆر دەنگدەریان لەدەست داوە
(3:43 min)
.
وێنە: Christine Olsson/TT

 بەپێی ئاماری نوێی نووسینگەی ناوەندیی ئامار (SCB) گەر لە مانگی نۆڤەمبەردا هەڵبژاردن بکرایە ئەوا بەرەی سوور و سەوز دەیان بردەوە.

Förändring 2011-2016

ئەم بەیانییە نووسینگەی ناوەندیی ئامار ڕاپرسییەکی بەرفراوانی سەبارەت بە ژمارەی لایەنگرانی پارتەسیاسییەکان بڵاو کردەوە لەسەر ئەو بنەمایەی کە ئەگەر لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابوردوودا هەڵبژاردن ساز بکرایە کام بەرەیە دەی بردەوە.

دەرئەنجامی ئەو ئامارە دەریخستووە کە بەرەی حکوومەت لە سۆسیالدیموکراتەکان و پارتی ژینگە  بە هاوکاری پارتی چەپ لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە سەدا 41.4 ی لایەنگریان هەیە بەرامبەر بە لەسەدا 37.9 بۆ بەرەی ڕاست لە مۆدێرات، سێنتەر، لیبراڵەکان و مەسیحییەدیموکراتەکان.

بەو شێوەیە بەرەی سووروسەوز بە لەسەدا 3.5 دەنگدەرانی لە بەرەی ڕاست زیاترە ئەمە بەراورد ئاماری مانگی مای ڕابوردوو.

بەڵام پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان بەتەنها لەسەدا 3.1 دەنگیان پێ دراوە کە بەو پێیە گەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن بوایە ئەوا نەیاندەتوانیی بێنە پەرلەمانەوە. پارتی سێنتەر لەسەدا 7.1 دەنگیان هەیە. پارتی لیبراڵەکان لەسەدا 5 دەنگیان پێ دراوە.

پارتی ناسراو بە دژە بیانی سڤارییەدیموکراتەرنا، دیموکراتەکانی سوید لەسەدا 17.5 دەنگیان هێناوە کە بەراورد بە پێوانەکەی مانگی مای کەمێک دەنگیان زیاری کردووە.   

پارتی ژینگە هەندێک دەنگدەریان لەدەست داوە و ئێستا لە سەدا 4.5 دەنگدەراین هەیە.

سۆسیالدیموکراتەکانیش هەروا کەمێک دەنگدەریان لە دەست داوە و ئێستا دەنگدەرانیان لەسەدا 29.2 هەروەها مۆدێراتەکان لەسەدا 22.8 دەنگدەریان هەیە.

پارتی چەپ لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن لەسەدا 7.7 دەنگدەریان هەیە واتا بە لەسەدا 0.9 یەکەی سەدی دەنگدەریان زیادی کردووە.

بەگشتی پارتی چەپ و سێنتەر لەم پێوانە نوێیەی ئێس ئێ بێدا دەنگدەریان زیادی کردووە، لەبەرامبەردا پارتی ڕاستڕەوی مۆدێراتەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دەنگدەریان کەمی کردووە. 

جێی باسە ئەم ئامارە لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابوردوو ئەنجام دراوە و لەسەر بنەمای ڕاپرسی لەگەڵ هاوڵاتییانی هەموو سوید کە بەشێوەیەکی ڕێککەوت هەڵبژێردراون و 8952 کەس پرسیاریان لێ کراوە. و 5021 کەس وەڵامییان داوەتەوە.

جێی ئاماژەیە گرنگی ئەم ئامارە کە نووسینگەی ناوەندیی ئامار بڵاوی دەکاتەوە ئەوەیە کە جگە لەوەی دەستگەیەکی دەوڵەتیی سەر بە وەزارەتی داراییە یەکێکشە لە بەرفراوانترین ئامارەکان بەراورد بە نووسینگە پریڤاتەکان کە توانای ئەنجامدانی ئاماری وا بەرفراوانیان نییە.

هەروەها ئەوەشی کە ئەم دەستگەیە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بە ڕێککەوت هەڵدەبژێرێت و بۆ ماوەیەکی زەمەنی دوروودرێژ هەمان ئەو کەسانە داوادەکاتەوە بۆ راپرسی و گەر وەڵام نەدەنەوە نامەی بیرخستنەوەیان بۆ دەنێرێت، لە کاتێکدا نووسینگە تایبەتەکان ئەمە ناکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".