Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هاوکاریکردنی ئەشكەنجەدراوان گەشەی پێ دەدرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 1 december 2016 kl 14.31
" خوێم بەسەر برینەکەمدا دەکرد لەبەر ئەوەی زوو ساڕێژ بێ"
(13 min)
.
عەلی ئاشناگەر. وێنە: شاهۆ موانی.

ئەو کەسانەی دووچاری ئەشکەنجە بوونەتەوە و بۆ ئەوەی بەپێیی پێوویست هاوکاری بکرێن لە بەشەکانی خوێندنی پزشیکی گەشە بە بوارە لە خوێندندا دەدێ.

بەپێیی ئامارێکی خاچی سوور (Röda Korset) ئەمڕۆ لە سویددا نزیکەی ١٨٠٠٠٠ کەس بوونیان هەیە کە پێشووتر دووچاری ئەشکەنجە بوونەتەوە. ئەو ئامارە بەڕاورد بە ساڵانی ڕابردوو دوو هێندە بووە.

ئەو ڕێژە زۆرەش بووە بەهۆی ئەوەی کە زیاتر لە بواری خوێندنی پزشکی گرنگی بەم پرسە بدرێت. جێگەی باسە هۆکارێکی دیکە ئەو ڕەخنانەیە کە ئاراستەی بنکەکانی تەندرووستی بەهۆی بێ ئەزموونی کارمەندانەوە لەو بوارەدا کراوەتەوە. هاوکات هاوکاریکردنی ئەو کەسانەش کاتی زۆری پێدەچێ.

لەگەڵ ئەوەشدا تیشکخراوەتە سەر ئەوەی کە دووچاربووان زیاتر دەبنە قووربانی کە کاتێک بە پێی پێویست هاوکاری ناکرێن. عەلی ئاشناگەر خەڵکی شاری مەهاباتە و بەر لەوەی بۆ سوید بێت بەهۆی چالاکی سیاسییەوە لە ئێران دەستگیرکراوە و بەچەندین شێوە دووچاری ئەشکەنجە بووەتەوە. عەلی ئاشناگەر بە سەرهاتی خۆی بەبیر دێتەوە و هەتاوەکو ئەمڕۆ دەرئەنجامەکانی ئەشکەنجە بەجەستەیەوە دیارە.

 - من هەتاوەکو ئێستا بەدەست ئەشکەنجەوە دەناڵێنم. لە سویدیش دەبێ بەشێوەیەکی زۆر باشتر هاوکاری ئەو کەسانەی دووچاربووی ئەشکەنجەن بدرێ.

وەک چارەسەر بۆ نمونە لە بەشی پزشکی لە زانکۆی لوند بڕگەیەکی نوێ و دەخرێتە بواری خوێندنەوە کە تایبەتە بەکەسانی ئەشکەنجەدراو. جێگەی باسە هەریەکە لە زانکۆکانی ستۆکهۆڵم، ئوپسالە و یۆتێبۆری بەشێوەیەکی زۆر کەم باس لە بەشی پزیشکی گرنگی پێدەدرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".