Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئازادیی چاپەمەنی 250 ساڵ پڕ دەکاتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 2 december 2016 kl 10.07
ڕۆژنامەوانان لە سویددا تووشی هەڕەشە دێن
(4:05 min)
tryckfrihet
وێنە: ANDERS WIKLUND / TT

ئەمڕۆ یاسای ئازادیی چاپەمەنی 250 ساڵ پڕ دەکاتەوە بەڵام تا ئێستا ڕۆژنامەوانان تووشی هەڕەشە و سانسۆر دێن.

ئەشرەف ئوکوموش یەکێک لەو ڕۆژنامەوانە سویدییە بە ڕەگەز کوردانەیە کە لە ڕۆژنامەی (Expressen) کاری کردووە و لە ماوەی کاری ڕۆژنامەوانیدا لە سوید تووشی هەڕەشە بووە.

لە 2 ی دێسەمبەری ساڵی 1766 پەرلەمانی سوید یاسای ئازادیی چاپەمەنی چەسپاند و لە دەستووردا نووسرایەوە. بەپێی ئەو یاسایە کە بە کۆنترین یاسای ئەو بوارە لە جیهاندا دادەنرێت، سانسۆری چاپەمەنی قەدەغە کرا و بەشێکی ئەو یاسایەش بریتییە لە پرنسیپی کردنەوەی بەڵگە و کاری دەستگە فەرمییەکان بۆ ڕای گشتی (offentlighetsprincip).

واتا هەر کەسێک بۆی هەیە بە ئازادی ڕای خۆی لە میدیاکاندا بەبێ سانسۆر دەرببڕیت، هەروەها هەر کەسێک بۆی هەیە بەڵگە و بڕیار هەروەها شێوازی کاری دەستگە فەرمییەکان ببینێت و بزانێت ئاخۆ کارەکانیان بەپێی بنەما و بڕیارەکانی دەستگەکە بەجێ گەیاندووە یان نا بۆ نموونە بڕیارەکانی پەرلەمان و شارەوانییەکان.

جێی باسە سوید یەکەم وڵات بوو لە جیهاندا ئەو یاسایە بچەسپێنێت و ئازادیی چاپەمەنی بووە یەکێک لە چوار یاسا سەرەکییەکەی دەستوور، لە پاڵ یاسای دیاریکردنی شێوازی حوکمی دەوڵەت، یاسای ئازادیی ڕادەربڕین و یاسای بڕیاردان لەسەر میراتگری تاجی پادشایەتی. ئەم چوار یاسایەی دەستوور کە بە یاسای بنەڕەتی ناسراوە مانای ئەوەیە کە هیچ بڕیار و ڕایەکی سیاسی ناتوانێت گۆڕانکاری تێدا بکات، تەنها لەکاتی پێویستدا دوو خولی پەرلەمان لە دوای یەک کە هەڵبژاردنێکیش کەوتبێتە نێوانیانەوە بریاری گۆرانکاری لەو یاسایانەدا دەدات.  

بەڵام ئەم یاسایە واتا ئازادیی چاپەمەنی و ئاشکرایی بەڵگە و بڕیارە فەرمییەکان وەختە سنووردار دەبن نیلس فونکێ پسپۆڕی بواری ئازادیی چاپەمەنی دەڵێت.

 پێشتر هەرکەسێک بۆ نموونە دەیتوانی پەیوەندی بە دادگای بەراییەوە بکات و پێناسەی کەسێکی گومانلێکراو و دۆزەکەی ببینێت. بەڵام  لە یەکی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابوردووەوە زانیاریی لەسەر کەسانی گومانلێکراو نهێنییە و ڕای گشتی بۆی نییە زانیارییان لەسەر وەربگرێت.

 فونکێ دەڵیت بۆ نموونە ئەگەر نوێنەرێکی ئەنجوومەنی باڵای شارەوانی گومانێکی یاسایی لەسەر بێت ئەوا تا گومانەکەی لەسەر دەچەسپێت کەس بۆی نییە زانیاریی لەسەر کەیسەکەی بزانێت.

بەو پێیە پرنسیپیی ئازادیی بەشداربوون لە بەڵگە و بڕیارە فەرمییەکاندا سنووردار کراوە. لەبەرئەوەی لەپاڵ یاسای ئازادیی بەشداربوون لە بڕیارە فەرمییەکاندا یاسای رای گشتی و پاراستنی نهێنی ڕێ بە پەرلەمان دەدات کە هەندێک ڕیزپەڕی لە یاسا بنەڕەتییەکاندا بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".