Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"یەک کرۆن بۆ شاژن"

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 2 december 2016 kl 11.44
هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ شاژن دەست پێدەکات
(5:56 min)
.
وێنە: Claudio Bresciani/TT

ئامانجی کۆکرنەوەی ئەم کۆمەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دامەزدراوەی خێروازی شاژن کۆمەک لە باڵیۆزی تورکیا لە ستۆکهۆڵم وەر نەگرێ.

لە ژێر ناوی هاژتاگ کرۆنێک بۆ شاژن  (EnkronatillDrottningen #)  کەمپانیایەکی کۆکرنەوەی کۆمەک دەست پێدەکات.  ئەمڕۆ دامەزراوەی منداڵپارێز (Care about the children) کە شاژنی سوید سیلڤیا بەڕێوەی دەبات دووساڵە لەسەر یەکە  لەلایەن باڵیۆزخانەی تورکیاوە لە ستۆکهۆڵم ١٥٠٠٠  پێدەدرێ. لەم هەفتەدا  چەندین نووسەر، ڕۆژنامەنووس و شانۆکار بابەتێکیان سەبارەت بە کۆمەکی باڵیۆزخانەی تورکیا بۆ دامەزراوەکە بڵاو کردەووە.

لە بابەتەدا ڕەخنەیان ئاراستەی دامەزراوەکە کە دامەزراوەکە نەدەبوو کۆمەکی لە حکومەتی تورکیا وەربگرتایە لە کاتێکدا بەهەزاران لە تورکیا منداڵ لە زنیدان نراون و بەهەزران منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی و تووندوتیژی بوونەتەوە.

کوردۆ باکسی نووسەر و ڕۆژامەنووسی بە ڕەچەڵەک کورد سەرەڕایی ئەمڕۆ بابەتێکی لە ڕۆژنامەی ڤێستمالاندس لێنس تیدنینگێن (VLT) لەگەڵ چەند نووسەرو ڕۆژنامەنووسی دیکەدا بابەتێکی نوێیان بڵاوکردۆتەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە جێگەی قبوڵکردنی نییە کە دامەزراوەیەکی منداڵپارێزی وەک (Care about the children) کۆمەک لە حکومەتەکەی ئەردۆخان وەررگرێ لە کاتێکداکە حکومەتی تورکیا دەیەوەی هاوسەرگری منداڵان بەیاسا بکات.

جێگەی باسە باکسی بەبەشی کوردی رادیۆی سویدی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی شاژن سیلیڤا ئەو کۆمەکە لە باڵیۆزخانەی تورکیا وەرنەگرێ ئەم کەمپانییەیان دامەزراندووەو ئومێدەوارن هەرکەسەو لالەی خۆیەوە یەک کرۆن پێشکەش بە کەمپانییەکە بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".