Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تا ئێستا بکوژانی دوو براکەی ڕینکەبی نەگیراون

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 5 december 2016 kl 11.56
"ئێمە وەک سیاسی شکستمان هێناوە"
(2:57 min)
Rinkeby
وێنە: Claudio Bresciani/TT

 

پۆلیسی ستۆکهۆڵم ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا هیچ گومانلێکراوێکی ڕووداوەکەی گەڕەکی ڕینکەبی دەستگیر نەکراون.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو دوو برا لە گەڕەکی ڕینکەبی لە ستۆکهۆڵـم لە کافێتریایەکدا تەقەیان لێ کرا و کوژران. بەڵام تا ئێستا زانیاریی ئەوتۆ لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە و گومانلێکراوان نییە. 

پۆلیسی ستۆکهۆڵم لە زاری بەرپرسی میدیاوە ماتس ئێریکسۆن دەڵێت زۆر بە جدی کار لەسەر ئەو ڕووداوە دەکەین و بۆ ئەو سەرەداوانە دەگەڕێین کە بمانگەیەننە گومانلێکراوان. 

جێی باسە لەم داواییانەدا کوشتن و تەقەکردن لەو گەڕەکەدا دووبارە بۆتەوە، محەمەد نوور لە پارتی سۆسیالدیموکراتەکانەوە لە گەڕەکی دراوسێ واتا لە تێنستاوە دەڵێت جاران کە دوو کەس لەیەک توورڕە دەبوون شەڕیان دەکرد یاخود لەیەکیان دەدا کەجی ئێستا تەقە لەیەکتری دەکەن. 

نوور دەڵێت ئاسان دەستکەوتنی ماددەی هۆشبەر و چەک گەورەترین کێشەیە، ئەو کەسانەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن ئاگایان لە کردار و بیرکردنەوەیان نییە و دایکوباوکیشیان ناوێرن لێیان بپرسنەوە. 

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی نوێنەرایەتیی گەڕەکی ڕینکەبی میا پارین لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان دەڵێت هەموو دڵتەنگین و ئەو ڕووداوە پەیوەندیی بە هەموو دانیشتووانی ئەم ناوچەیەوە هەیە و منیش وەک سیاسییەک هەست دەکەم لە کارەکانماندا شکستمان هێناوە. 

جێی باسە لە دوای ئەم ڕووداوە چەندین کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی هاوخەمی و ناڕەزایی ساز دراوە و لە فەیسبووک چالاکییەک بە ناوی (Ytterligare 2 skjutna-Järva har fått nog ) واتا دوو کەسی دیکەش کوژران، یارڤا چیتر بێدەنگ نابێت، کراوەتەوە کە تایبەتە بە چالاکییەک بۆ کۆکردنەوەی خەڵکی لە (Husby-träff) لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕێگەچارەکان. ئارنێ یوهانسۆن بەرپرسی کۆمەڵەی Norra Järva Förtroenderåd کە دەستپێشخەری ئەم چالاکییەیە دەڵێت باشتر وایە خۆمان خەڵکی ئەم گەڕەکە لە چارەسەر بگەڕێین نابێت هەمیشە چاوەڕێی قسەی سیاسییەکان بین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".