Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی بە پاساوی شەرەف کەمهێنە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 5 december 2016 kl 15.26
"تا ئێستا نازانرێت ئەم کێشەیە چەندە بەرفراوانە"
(1:45 min)
Hedersrelaterat våld.
وێنە: Claudio Bresciani / TT

کاری کۆمۆنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی بە پاساوی شەرەف و کۆنترۆڵکردنی کچان، دەبێت پەرەی پێ بدرێت، تیمی کارامەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی (Östergötland) دەڵێن.

 تا دێت داوای یارمەتی لە ڕێی هێڵی تەلەفۆنیی تایبەت بە هاوکاریی دژ بە تووندروتیژیی بە پاساوی شەرەف زیاد دەکات. بەڵام لەبەرامبەردا کاری کۆمۆنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کێشەیە بەپێی پێویست نییە. 

میکایل تۆرن شارەزای پرسی تووندوتیژیی بە پاساوی شەرەف لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی (Östergötland) دەڵێت کەموکورتیی زۆر لە کاری کۆمۆنەکاندا سەبارەت بەو پرسە هەیە، بۆ نموونە تا ئێستا نازانرێت بەرفراوانی ئەو کێشەیە چەندەیە تا لە کێشەکە بکۆڵدرێتەوە و ڕێگەچارەی پێویستی بۆ بدۆزرێتەوە.

جێی باسە کێشە و کەموکورتییەکان لە هەر سێ شارە گەورەکەی سوید، ستۆکهۆلم، یۆتۆبۆری و مالمۆ بەدی دەکرێت. هەر بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ساڵی داهاتوو هەر سێ شارەکە بۆ وردبوونەوە لەو کێشەیە و دیاریکردنی چوارچێوەی کارەکانیان هاوکاری بکەن.

مارینا یوهانسۆن ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای شارەوانی لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان لە یۆتۆبۆی دەڵێت، کاری زۆر بۆ ئەو پرسە کراوە بەڵام دیاریکردنی بەرفراوانیی کێشەکە هەنگاوێکی باشە بۆ هاوکاریی نێوان ئەم شارانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی بە پاساوی شەرەف.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".