Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بیانییان ڕۆڵی گرنگیان لە بازاڕی کاردا هەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 7 december 2016 kl 13.37
بیانیان ڕۆڵێکی گرنگیان بۆ ئابووریی نەتەوەیی سوید و بازاڕی کار هەیە
(2:12 min)
arbetsförmedlingen
وێنە: Emma-Sofia Olsson/SvD/TT

بازاڕی کار گوژم و گەشەیەکی باشی بەخۆوە بینیوە بەهۆی ئەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی بەڕەگەزبیانین و کار دەکەن زیادی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی پێشبینییەکانی کاردۆزگە کە ئەمڕۆ پێشکەش کرا، لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا 100 هەزار کەس کار وەردەگرن، دوو لە سێی ئەو کارانەش کەسانی بەڕەگەزبیانی وەریدەگرن.

بەڵام ئاستی بێکاری بەهۆی هاتنە بازاڕی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرەتازەهاتووەکان ساڵی داهاتوو کەمێک بەرز دەبێتەوە ئەمە بەهۆی ئەوەی کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردوودا زیاد لە 163 هەزار پەنابەر هاتوونەتە سوید و زۆرینەیان کە ئیقامە وەردەگرن لە کاردۆزگە تۆمار دەکرێن ئەوەش ئاستی بێکاری لە ئامارەکاندا بەرز دەکاتەوە. میکایل خۆباری بەرپرسی گشتیی کاردۆزگە دەڵێت.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە کار وەردەگرن تا دێت زیاد دەکات بەتایبەت لە کەرتی تایبەت و گشتیی شارە گەورەکان. لە حاڵێ حازردا کەسانی بەڕەگەزبیانی واتا ئەو کەسانەی لە دەرەوەی سوید لە دایک بوون، ڕۆڵیکی سەرەکی و گرنگ لە بازاڕیکاری سویدیدا دەگێڕن. بە پێی کاردۆزگە گەر دەستیکاری کەسانی بەڕەگەزبیانیی نەبووایە ئەوا بۆشاییەکی زۆر دەکەوتە بازاڕیکاری سویدەوە و ئابووریی سوید بەو شێوەیەی ئێستا گەشەی نەدەکرد. واتا بیانیان ڕۆڵیکی گرنگیان لە گەشەپیدانیی ئابووریی نەتەوەیی سوید (BNP) دا هەیە.

چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ئاساتی بیکاری کەم ببێتەوە بۆ لەسەدا 6.8 بەڵام ساڵی 2018 دیسان زیاد دەبێتەوە بۆ لەسەدا 6.9. هۆکارێکی ئەوەی کە گەشەی بازاڕیکار هێواشە ئەوەیە کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە خاوەن بەڵگەنامەی خوێندن و پیشەیەکی تایبەتن لە بازاڕدا کەمن. لەکاتێکدا خواست لەسەریان زۆرە. واتا نەبوونی کارامەیی پیشەیی بەرگرە لە بەردەم گەشەی خوازراوی بازاڕیکار و گەشەی ئابووریدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".