Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ناوبژیوانێک بڕوانامەکەی لێدەسەندرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 8 december 2016 kl 09.42
وتەی نەشیاو و قسەی بە یاریزانێک وتووە
(1:26 min)
.
وێنە: ROBERT GRANSTRÖM / TT

بەهۆی ئەوەی ناوبژیوانێکی یاری ئایسهۆکی بە لێدوانی نەگونجا و قسەپێکردن هێرشکردنە سەر یاریزانێک  یاریزانێک بڕوانامەی ناوبژیاوانییەکەی لێ سەندراوەیەوە.

لە خولی پلەیەکەکانی ئایسهۆکیدا (SHL) یانەی یانەی روێگێلباکێن و یانەی لێکساند پەشووی ئەم هەفتە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. لە کاتی یارییەکەدا یاریزانی یانەی روێگێلباکێن ئالمێن بیبیچ لە ڕێگەی پیاکێشانی جەستەییەوە یاریزانێکی یانەی لێکساندی پێکا و بۆ ماوەیەک کرایە دەرەوە. هاوکات بڕیاردرا کە لە ئالمێن بیبیچ لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەی دوور بخرێتەوە.

 جێگەی باسە لە پاش ئەم رووداوە ناوبژیوانێکی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە و هێرشی کردۆتە سەر یاریزان ئالمێن بیبیچ.

لە بڵاوکراوەکەیدا ناوبژیوانەکە نوسیوویەتی " بەنەفرەت بیت ترسنۆک بێ مستەوا، لەبەر ئەوەی تۆ لە لێکساند جێگەیت نەکراوەتەوە پێویست بەوە ناکات ئازاری جەستەی یاریزانەکانی یانەی لێکساند بدەی بەنەفرەت بیت پیرێژن".

ئەمەش بوو بەهۆی ئەوە کە یەکێتی ئایسهۆکی سوید بڕوانامەی ناوبژیوانییەکەی لێ وەربگرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".