Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرۆکی پارتی چەپ ڕێگەی پێنەدرا هاوسەرۆکانی هەدەپە ببینێ

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 8 december 2016 kl 15.36
"تورکیا پێویست ناکات پاراستنی سنوورەکانی ئەورووپا بکات"
(2:09 min)
یوناس خوێستێدت لە دەرەوەی ئەو گرتووخانەی کە سەلاحەدین دەمیرتاشی تێدا زیندانی کراوە. وێنەکە لە فەیسبووکی وەرگیراوە.

یوناس خوێستێدت سەرۆکی پارتی چەپ بە مەبەستی چاوپێکەوتنی  هاوسەرۆکانی هەدەپە لە تورکیایە و سەردانی شارەکانی کەندیرا و ئێدیرنەی کردووە.

یوناس خوێستێدت بە بەشی کوردی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە ئەو بۆ ماوەی دوو ڕۆژە لەگەڵ هاوکارانی سەردانی ئەو شارانەی کردووە بەمەبەستی بینینی هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەڵام ڕێگەیان پێنەدراوە کە چاویان بە فیگەن یوکسەکداغ  و سەلاحەدین دەمیرتاش بکەوێ. سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا خوێستێدت و وتی.

  - ئێمە ڕووبەڕووی چەندین کۆنترۆڵی ناسنامە بووینەتەوە و ئەوەش پەیوەندی بەوەوە هەبووە کە ئێمە لەگەڵ کەسانی سەر بە هەدەپەدا بووینن. ئەوانیش پێیان وتین کە ئەمە ڕۆژانە وەک نانخواردنی لێهاتووە، بۆ نمونە لەسەر شەقامەکان بەردەوام ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە. هاوکات ڕێگەیان پێنەداین هاوسەرۆکی هەدەپە ببینین و پۆلیسەکان پێیان ڕاگەیاندنین کە لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندندا قسە نەکەین. ئەو شێوازە مامەڵەی حکومەتی تورکیا بەرامبەر ئێمە نواندینا هیچ نییە بەراورد بەو مامەڵەی کە حکومەتی تورکیا  ڕۆژانە بەرامبەر بەهەزاران کورد لە کوردستان ئەنجامی دەدات.

جێگەی باسە یوناس خوێستێدت باسی لەوەش کرد کە پێویستە سوید و وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا هەڵوێستی جدی بەرامبەر تورکیا بگرنە بەر. هەروەها داوای دەستبەجێ ئازادکردنی سیاسەتمەدار و چالاکەوانان بکەن. هاوکات  خوێستێدت باسی لەوەش کرد کە دەبێ لە ئێستادا هەڵوێست بگیرێتە بەر، لەبەر ئەوەی تورکیا بەرە وڵاتێکی دیکتاتۆر دەڕوات.

 -  یوناس خوێستێدت دەڵێ. دەبێ سوید و یەکێتی ئەورووپا ئەم هەڵوێستانەی تورکیا قبووڵنەکەن. نابێ تورکیا تەنها ببێتە پۆلیس بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئەورووپا، بەڵکو دەبێ فشار بخرێتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی پرسی دیموکراتی لە تورکیا جێبەجێ بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".