Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێژەی قاچاخچی لە سویددا زیاد دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 9 december 2016 kl 09.25
هەتاوەکو ئێستا لەسەر تاوانی قاچاخچێتی ٢٠٠ سکاڵا تۆمار کراون
(1:28 min)
.
وێنە: Johan Nilsson/TT

سەرەڕایی ئەوەی کە ڕێژەی کۆچبەر بۆ سوید کەم دەکات، بەڵام ئەو کەسانەی بە گومانی قاچاخچێتی کرد بە نەفەرەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە زۆر زیادیکردووە.

 جێگەی باسە هەتاوەکو دێت پۆلیسی سنوورەکان حاڵەتی زیاتر ئاشکرا دەکات. بۆ نمونە ساڵی ڕابردوو ٢٥٨ سکاڵا بەگوامانی قاچاخچێتی کردن بە کۆچبەرەوە لە فەرمانگەی دادستێنان تۆمار کراوە.

 ئەو ڕێژەیەش بەراورد بە ساڵی ٢٠١٤ دوو هێندیە. ئاستی ڕێژەی ئەو سکاڵانەی لەسەر هەمان تاوان تۆمار دەکرێن پێدەچێ ئەمساڵیش لە هەمان ئاستی ساڵی ڕابردوودا بێت.

لەبەر ئەوە ئەمساڵ هەتاوەکو مانگی ١٠ ڕێژەی ئەو سکاڵانەی لەسەر تاوانی قاچاخچێتی کردن تۆمار کراون ٢٠٠ ساڵایە. زیاتر لە نیوەی ئەو ڕێژەیەش لە شاری مالموێ ڕوویداوە و بەتایبەت پۆلیسی سنوورەکان لەسەر پردنی نێوان دانیمارک و سوید (Öresundsbron) ئاشكرای کردووە.

 بەپێی یاسایی سوید هەر هاوڵاتییەک کەسێکی دیکە کە بەڵگەو ناسنامەی یاسایی پینەبێت  و بەنایاسیایی بهێنێتە سویددە رووبەڕووی دادگا دەبێتەوە و تاوانە، ئەگەر کەسەکە ئەندامی خێزانیش بێ.

 بەڵام ئەگەر توانرا بەبەڵگە لە حاڵەتێکدا لە دادگادا نیشانبدرێ ئەو کەسەی کە هێنراوە ئەندامی خێزانێکن ئەوا سزاکە ئاسانتر دەکری. لەبەر ئەوەی لە یاسادا ڕەچاوی هۆکاری مرۆیی دەکرێ. بەڵام هەتاوەکو ئێستا ئەم حاڵەتە لە سویددا ڕووی نەداوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".