Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەرنامەی سوید لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕادەگەیەندرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 9 december 2016 kl 16.31
سوید گرنگی بە ڕۆڵی ژنان دەدات
(1:44 min)
.
وێنە: Manuel Elias

 ئاشانسی هەواڵەکانی تێ تێ  ڕایگەیاند کە سوید لە ساڵی داهاتووە وەک ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسبەکار دەبێ و بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەو ئەرکەی وەک ئەندام پێ ڕادەسپێردرێ.

یەکێک لەو خاڵانەی کە سوید لە بەرمانەی داهاتوویدا دەیەوێ گرنگی پێ بدات ڕۆڵی ژنانە لە پێشگیرکرنی کێشە نێونەتەوەیەکان. هەروەها بەشداری کردنیان ژنان لە هێنانەی ئارای ئاشتییەوە لەو ناوچانەی جەنگ تێیدا بەرپایە. هاوکات بایەخ پێدانی ژنان لە پرسە نێونەتەوەیەکاندا. ئەمەش لەو  پەیڕوەکردنی ئەو سیاسەتە فێمێنیستییە کە سوید ڕایگەیاندووە سەرچاوەی گرتووە. بۆ گەشتن بە ئامانجیش سوید بایەخ بە دیالۆگ دەدات ئاماژە بە گرنگی ئەم بوارانە دەدات:

 لەئستۆ گرتنی بەرپرسیاری، متمانە، کارامەی، کراوەیە و پەیڕەوکردنی هێڵی دیالۆگ. جێگەی باسە لە مانگی یەکی ٢٠١٧ بۆ ماوەی دوو ساڵ سوید وەک ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەتایبەت لە پرسی هێنانە ئارایی ئاسایش و ئارامی لە جیهاندا دەست بەکار دەبێ.  بێجگە لەوە بەرپرسیارێتی ئەو گرووپە تایبەتەی پێ  ڕادەسپێردرێ کە ئەرکی هاوکاری کردنی منداڵانی بەرکەوتەی جەنگن.

بێجگە لە ساڵی داهاتوو سوید هەتاوەکو ئێستا سێ جاری دیکە ئەم ئەرکەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش پێسپێردراوە، ئەویش ساڵەکانی:

 ١٩٥٧-١٩٥٨

١٩٧٥ - ١٩٧٦

١٩٩٧- ١٩٩٨

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".