Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

" بە بیانووی تیرۆر ڕووبەڕووی ڕاگەیاندنی ئازاد و ئۆپۆزسیۆن دەبنەوە"

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 12 december 2016 kl 14.12
لە تەقینەوەکەدا ٤٤ کەس کوژراون
(1:17 min)
.
وێنە: Pontus Lundahl/TT

لە پاش تەقینەوەکەی پشووی هەفتەی ڕابردووی تورکیا پۆلیسی ئەو وڵاتە نزیکەی ٢٠٠ ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەستگیر کراوە.

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم بە ئاژانسی هەواڵەکانی تێ تێی ڕاگەیاندووە کە ئەوان ئەویان بەدی کردووە حکومەتی تورکیا بەبیانووی ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریست ڕووبەڕووی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئازاد و بەری ئۆپۆزسیۆن دەبێتەوە.

 جێگەی باسە  نزیکەی ٢٠٠ کەس بە گومانی پەیوەندی بوون بە پەکەکەوە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە پاش تەقینەوەکەی پشووی هەفتەی ڕابردووی ئیستەنبووڵە دەستگیرکراون.

هاوکات گرووپی هەڵۆی ئازادی کوردستان کە لە پارتی کرێکارانی کوردستان جیابوونەتەوە تەقینەوەکەیان لە ئەستۆگرتووە کە  ٤٤ کەسی تێتدا کوژراون و زۆربەیان پۆلیس بوون.

 

لە ڕواناگەی هەڵوێستی حکومەتی تورکیاوە کە دەستی بە دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە کردووە وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسروێم بە ئاژانسی هەواڵەکانی تێ تێ دەڵێ

  • کەس چاوەڕوانی ئەوەی نەدەکرد تورکیا بەم شێوە لە پاش ئەو ڕووداوە هەڵوێست بگرێتە بەر. لە ئێستاشدا دەبێ تورکیا ڕێزی یاسا نێونەتوەیەکان بگرێ بە ئەندازەو بەژیر هەنگاوە بنێ.
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".