Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەزگای باج دابین کردنی دارایی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ئاشکرا دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 13 december 2016 kl 09.36
دەبێ زیاتر لە ١٠ ملیۆن کرۆن بگەڕێننەوە
(1:59 min)
.
وێنە: CHRISTINE OLSSON / TT

دەستگەی باج لەسەر ١٢٠ کەس بڕیاری داوە کە دەبێ باجی زیاتری ئەو پارانەی پێشووتر ئاشکرایان کردووە بدەن. هاوکات ئاشکرا بووە کە ئەو پارانە بۆ داعش (IS) و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە دابین کراوە.

ساڵی ڕابردوو دەستگەی باج لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säkerhetspolisen) ئەرکی ئەوەی پێ سپێردراوە لێکۆڵینەوە لەسەر گرووپێک کە پەیوەندیان بە دابین کردنی دارایی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە هەبووە ئەنجام بدات، بەتایبەت لە ڕوانگەی ئەوەی کە ئایا بەپێی یاسا ئەو کەسانە باجی تەواویان داوە یان نا.

 بەپێی ڕۆژنامەی سیدسڤێنسکا داگبلادێت ڕێژەی ئەو گرووپە ٤٠٠ کەس بوون و ١٢٠ یان ناچار دەکرێن کە دەبێ باجی زیاتر بۆ دەستگەی باج بگەڕێننەوە. بەپێی دەستگەی باج ئەو کەسانە لە چەندین ناوچەی سویددا بوونیان هەبووە، بەتایبەت، ستۆکهۆڵم، مالموێ. یۆتێبۆری، ئوێرێبروو وە یاڤلێ.

پیا بێریمان ڕێکخەری نەتەوەیی دژی تاوانکاریی ئابووری لە دەستگەی باج ئاماژە بە بڕی ئەو باجە دەکات و دەڵێ.

  - لە ڕووی ئەو زانیاریانەی کە ئێمە سەبارەت بەو ٤٠٠ کەسەی لەلایەن پۆلیسی ئاسایشەوە پێمان گەشتووە توانیمانە لێکۆڵینەوەکانی ١٢٠ یان بەتەوای ئەنجام بدەین. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ئەو کەسانە ناچار بوون زیاتر لە ١٠ ملیۆن کرۆن بەباج بگەڕێننەوە. ئێمە بەردەوامین لە لێکۆڵینەوەکانمان و ئاشکرا دەبێ کە ڕێژەیەکی زۆر لەو حاڵەتانە پارەی باجیان نەداوە.

دەزستگەی باج ئاماژەی بەوە کردووە کە بەشێک لەو کەسانەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر کراوە ئاشکرا بووە کە بژێوی ژیانیان لەسەر کۆمەکە کە لە دەوڵەتی وەردەگرن. بەڵام لەکاتی لێکۆڵینەوەکەدا ئاشکرا بووە کە ئەوان لە چەندین سەرچاوەی جیاواز و نادیارەوە پارە دەخرێتە سەر کۆنتۆکانیان، بۆ نمونە لە ڕێگەی کەسی تایبەت و کۆمپانیا جیا جیاوە پارەیان بۆ نێردراوە. هەروەهاچەندین کەسایەتی دیکە کە لە کۆمەڵگەدا پلەو پایەدارن پارە دەخرێتە سەر کۆنتۆکانیان بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەن یان پەیوەندی بە مووچەکانیانەوە هەبێ. هەروەها دەستگەکە ئاماژەی بە چەندین سیناریۆی جیا جیا کردووە لەم بوارەدە کردووە. هاوکات تیشک دەخرێتە سەر ئەوەش کە ڕێژەیەکی زۆر لەو حاڵەتانەی گومانی دابینکردنی کۆمەکیان بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لێدەکرێ لە ڕێگەی قەرزکردنی ئێسێمێسەوە ئەنجام دەدرێ. بەڵام ئەم حاڵەتەیاندا کەس مەرجی دانی باجی لەسەر نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".