Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەکرێدانی بەندەرێکی سویدی بە کۆمپانیایەکی ڕووسی سیاسەتمەداران کۆ دەکاتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 13 december 2016 kl 10.35
حکومەت پرسی ئاسایشی وڵات تاوتوێ دەکات
(2:20 min)
.
وێنە: SÖREN ANDERSSON

وەزیری دەرەوە سوید مارگۆت ڤاڵستروێم سەبارەت بە کرێدانی بەندەری سلیتین لە هەرێمی گۆتلاند بە کۆمپانیایی نورد ستریم ٢ یی ڕووسی سیاسەتمەداران و بەرپرسانی ئەو  هەرێمە کۆ دەکاتەوە.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی وەزیری دەرەوە سوید ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێ. کۆبوونەوە لەسەر داوایی هێزی بەرگری و سیاسەتمەدارانی هێزی بەرگری کە سەر بە بەرەی هاوپەیمانیی ڕاستەکانەوە سەرچاوەی گرتووە. هەریەکە لە سیاسەتمەدارن و هێزی بەرگری دەیانەوە ڕێگری لە کۆمپانیای ڕووسی بکەن کە بەندەرە سویدییەکان بەکار بهێنن.

بەڵام ئەم بابەتە پرسێکە تایبەتە بەشارەوانییەکاین ئەو هەرێمە. حکومەتی سوید ناتوانێ هیچ کاریگەرێکی لەسەر بەکرێدانی ئەو بەندەرە هەبێ، بەڵکو لە ئێستادا زانیاری بە بەرپرسانی شارەوانییەکانی ئەو هەرێمە دەدات.

بەپێی سەرچاوەیەکی بەشەی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوی ئێکۆت، حکومەت ئەم بابەتە دەخاتە ژێر پرسەوە بەتایبەت لە ڕووی ئەوەی کە ئایا ئاسایشی سوید دەکەوێتە شێر مەترسییەوە لەکاتی بەکرێدانی ئەو بەندەرەدا یان نا.

جێگەی باسە کۆمپانیای نورد ستریم ٢ (Nord Stream 2) کۆمپانیای گەیاندنی گازی ڕووسییە. ئەم کۆمپانیایە لە ئێستادا بە پێی هەمان سەرچاوەی ئێکۆت دەیەوێ لە ڕێگەی دەریای ئوێستەرشوێن بۆری گازەکەی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بگوازێتەوە کە مەوداکەی ١٢٠ میلە. بۆ ئەم کارەش پێویستی بە کرێگرتنی بەندەری سلیتەی هەرێمی گۆتلاندە.

لە ئێستاشدا کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی مارگۆت ڤاڵسروێمی وەزیری دەرەوە سوید بەڕێوە دەچێ، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە کە لە داهاتوودا پرسی بە کرێدانی ئەو بەندەرە بە وەزیری بەرگری پێتەر هولکڤیست ببەخشرێ.

جێگەی باسە کە سەرچاوەکەی ئێکۆت ئاماژەی بەوە کردووە بۆ ئەوەی حکومەتی سوید بتوانێ ڕێگری لە بەکرێدانی ئەو بەندەرە بکات دەبێ حکوومەت خۆی بەندەری سلیتێ بەکرێ بگرێ. بۆ ئەم کارەش دەبێ حکوومەت ٥٠ ملیۆن کرۆن بەکرێ بەبەندەری سلیتێ بدات. بەڵام ئەمڕۆ بڕیار لەسەر ئەم پرسە نادرێ و تەنها کۆبوونەیەکە بۆ گەیاندن و تاوتوێکردنی بابەتەکە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".