Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لەسەر قاچاخچێتی کردن بە نەفەرەوە حوکمی زیندانی دران

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 13 december 2016 kl 11.46
.
وێنە: Johan Nilsson/TT

سێ کەس لەسەر قاچاخچێتی کردن بە نەفەرەوە و بۆ سوید هێنانیان حوکمی زیندانیان بۆ دەرکرا.

جێگەی باسە کە لە دادگاییەکەدا هاتووە ئە سێ کەسە کە ١٧٠ کۆچبەریان بە ١٥ سەفەر لەشاری میلانۆی ئیتالیاوە بۆ سوید هێناوە. لە هەر کۆچبەرێکیش ٥٠٠ یورو یان وەرگرتووە، بەڵام منداڵ بە بێبەرامبەر هێنراون.

 سەرجەم قازانجی ئەو سێ قاچاخچییە لە هەر سەفەرێکدا ١٠ هەزار کرۆن بووە. بەپێی دادوەری گشتی ئەو سێ قاچاخچییە ئەو کارەیان بە مەبەستی قازانج کردووە و بژێوییان لەسەر قاچاخچیتی بووە.

لەسەر ئەو تاوانانەش ئەمڕۆ دادگای سەرەتای سوێدەرتەێرنس ئەو سێ کەسەی حکومدا. یەکەمیان بە حکومی دوو ساڵ زیندانی، دووەم کەسیشیان ساڵێک و شەش مانگ زیندانی و ئەوەی دیکەشیان لەسەر تاوانی هاوکاری کردنی تاوانکار بە حوکمی مەرجدار حوکمدرا.

داواکاری گشتی لە دادگاییەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کۆی ئەو ١٥ سەفەری ئەم کەسانە ئەنجامانیانداوە توانراوە تەنها ٧ سەفەریان پشترڕاست بکرێتەوە کە ئامانجی سەفەری قاچاخچییەکان و کۆچبەرەکان سوید بووە. بەپێی دادگایەکە ئەو تاوانانە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".