Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پەنابەران لە گۆڕینی یاسای کۆچ ئاگادار نەکراونەتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 14 december 2016 kl 09.49
"پەنابەران لە گرتووخانەکاندا دابڕاون و ناتوانن زانیاری وەربگرن"
(2:28 min)
Många som samarbetar med Migrationsverket förlorar ändå rätten till bidrag och bostad.
وێنە: Johan Nilsson/TT, Fredrik Sandberg/TT

دەستگەی کۆچ 11 ئەفغانی دیپۆرت کردۆتەوە بێ ئەوەی پێیان ڕابگەیەنێت کە یاسای کۆچ گۆڕدراوە و دەتوانن داواکانیان نوێ بکەنەوە.

ئێوارەی دووشەممە دەستگەی کۆچ (Migrationsverket) یانزە پەنابەرای ئەفغانی لە فڕۆکەخانەی ئارلاندەوە بۆ کابولی پایتەختی ئەفغانستان ناردەوە ئەمە لەکاتێکدا بوو کە تەنها پێنج ڕۆژ پێش ئەوە دەستگەی کۆچ ڕایانگەیاندا کە یاساکانی کۆچ بۆ مافی پەنابەری بۆ ئەفغانییەکان ئاسان دەکرێتەوە، ئەویش بەهۆی تێکچوونی بارای ئاساییش لە ئەفغانستان، واتا ئەفغانییەکان ئاسانتر دەتوانن ئیقامە وەربگرن.

ئەم بڕیارە ئەو پەنابەرە ئەفغانییانەش دەگرێتەوە کە بڕیاری دەرکردنیان دەرچووە یاخود لە گرتووخانەکانی ناردنەوەدان، بە پێی ئەو بڕیارە دەتوانن سەرلەنوێ داوای پەنابەری نوێ بکەنەوە.  

دەستگەی کۆچ دەڵێن ئێمە ئەو جۆرە زانیارییانە بە پەنابەران ڕاناگەیەنین بەڵام ئەگەر خۆیان پرسیار بکەن ئەوا زانیاری درووستییان دەدەینێ.  تۆمی هارنێکس بەرپرس لە گرتووخانەی سەر بە دەستگەی کۆچ لە گەڕەکی ماشتا لە ستۆکهۆلم دەڵێت، ئەو کاتەی لە پرۆسەی داواکردنی مافی پەنابەریی، ئیقامەدایت لەهەرشوێنێک بژیت، لە کامپ بیت یاخود لە ماڵێک کە خۆت دابینت کردووە جیاوازیی نییە کە دەبێت خۆت ئاگات لە زانیاری و یاساکانی کۆچ بێت و پرسیار بکەیت.

 جێی باسە تۆڕی ئینتەرنێتیی #vistårinteut واتا چیتر سەبرمان نەما، بۆ بەرەنگاربوونەوەی یاسا تووندەکانی کۆچ لە ئینتەرنێت پێکهاتووە و وتەبێژیی ئەو گرووپە ڤیان دڵسۆز ڕەخنە لە هەڵوێستی دەستگەی کۆچ و ناردنەوەی پەنابەرە ئەفغانییەکان دەگرێت و دەلێت، ئەو پەنابەرانە لە گرتووخانەیان و لە دوونیای دەرەوە دابڕاون، نازانن چ زانیارییەک بەکەڵکیان دێت و مافەکانی خۆیان نازانن، نە نوێنەر نە پارێزەرێکیان هەیە، تەواو تەنیان، واتا دەستگەی کۆچ دەبێت لە گۆڕانکارییەکان لە یاسای کۆچدا ئاگاداریان بکاتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".