Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەستگەیەکی نوێ بۆ پرسی یەکسانی دادەمەزرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 15 december 2016 kl 16.09
"دەبێت کار و بەرپرسێتییەکان ڕوون بن"
(2:50 min)
Åsa regner
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

بۆ بەرەنگاربوونەوەی نایەکسانییەکان لە نێوان ژن و پیاودا دەوڵەت دەستگەیەکی تایبەت لە شاری یۆتۆبۆری دادەمەزرێنێت.

وەزیری پرسی یەکسانی ئۆسا ڕێنگنێر دەڵێت هەبوونی ئەم دەستگەیە گرنگە بۆئەوەی بەڕێوەبردنی پرسێکی سیاسی بەرفراوانی وەک یەکسانی نێوان ژن و پیاو، ڕوون بێت و کارەکان پڕۆفێشوناڵانە ئەنجام بدرێن. بۆ ئەوەشی کە بزانرێت ئەرک و بەرپرسێتییەکانی ئەو پرسە کێ لە ئەستۆیان دەگرێت.

لە پاییزی ڕابوردوودا هاوکاتی پێشکەشکردنی بوودجە حکوومەت ڕایگەیاند کە بۆ کۆکردنەوەی هەوڵەکان و چالاککردنی پرسی یەکسانیی نێوان ژن و پیاو دەستگەیەک دادەمەزرێنن، ئەویش لەبەرئەوەی کە لە ئێستادا کار و هەوڵەکان لەو بوارەدا پەڕتەوازەیە.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی دەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی بە پاساوی شەرەف یونو بلوم لە سەرۆکایەتی پارێزگای (Östragöteland)  دەڵێت ئێمە لە وەڵامی حکوومەتتدا کە پێشتر پێشنیازی ئەو دەستگەیەیان بۆ ناردبووین نیگەرانیی خۆمان دەربڕیوە کە حکوومەت دەبێت ئەو کەسانەی بەرکەوتەی کێشەی نایەکسانین دڵنیا بکاتەوە کە کارەکان بۆ پاراستنی مافەکانیان بەردەوام دەبێت.

جێی باسە پرسی دامەزراندنی دەستگەیەک بۆ پرسی یەکسانیی نێوان ژن و پیاو پارتە سیاسییەکانی کردووە بە دووبەرەوە، سۆسیالدیموکراتەکان، پارتی چەپ و ژینگە لەگەڵ هەبوونی ئەو دەستگەیەدان لە بەرەی ڕاست پارتی لیبراڵەکان ئەم دەستگەیەیان پێ باشە بەڵام لەگەڵ شێوازی ڕێکخراوەی دەستگەکەدا نین. 

پارتی ناسراو بە دژە بیانی دیموکراتەکانی سوید و پارتەکانی دیکەی بەرەی ڕاست دژ بە دامەزراندندی ئەم دەستگەیەن، بۆ نموونە وتەبێژی پرسی سیاسی و ئابووری مۆدێراتەکان ئولف کریستەرسۆن لە دێباتی تایبەت بە بوودجەی پاییزدا وتی ئەم دەستگەیە ناتوانێت پارێزگاریی ئەو کچە سیانزە ساڵانەیە بکات کە لە ئینتەرنێت تووسی سەرکوتکاری دێت، ناتوانێت کێشەی ئەو کچە شانزە ساڵانانە چارەسەر بکات کە یاریی فوتبۆڵ دەکەن بەڵام بەرارود بە کوڕە هاوپیشەکانیان نە دەناسرێت و نە دەبینرێت. کریستەرسۆن دەڵێت ئەمە جۆرە دەستگایانە سیاسەتی سیمبولیانەیە و لە پراکتیکدا ڕۆڵیان نییە.

جێی ئاماژەیە ئەو دەستگە نوێیە بۆ پرسی یەکسانیی نێوان ژن و پیاو نزیکەی 75 کارمەند تێیدا کار دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی جانوەری 2018 بکەوێتە کار.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".