Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هێڵی تەلەفۆنیی دژ بە تووندڕەوی باش کار ناکات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 16 december 2016 kl 09.52
"ئەم کەموکورتییانە قوبوڵ ناکەین"
(1:07 min)
Man lyfter luren och slår ett nummer på telefonen.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

بە پێی ڕاپۆرتێکی نوێی دەوڵەت ئەو هێڵی تەلەفۆنەی بۆ بەرگرتن لە تووندڕەوی بۆ نموونە تووندڕەویی ئیسلامی دانرا، وەک پێویست کاری نەکردوو.

ساڵێک لەمەوبەر بوو ڕێکخەری دەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەویی تووندوتیژیخواز هێڵێکی تەلەفۆنیان کردەوە بۆ یارمەتیدانی کەسووکاری ئەو کەسانەی کە منداڵەکانیان خەریکە پەیوەندی بە گرووپە تووندڕەوەکانەوە بکەن.

بەڵام لەو کاتەوەی ئەو هێڵە تەلەفۆنییە دامەزراوە کەمتر لە نیوەی پەیوەندییەکان وەڵام دراونەتەوە. هەروەها دەرکەوتووە کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان نازانن کە ئەم هێڵە تەلەفۆنییە هەیە.

ئەو کەسانەشی کە لەسەر ئەو هێڵە تەلەفۆنییە کار دەکەن شارەزاییان سەبارەت بە تووندڕەویی تووندوتیژیخواز نییە. جگە لەوە ناتوانن زانیارییەکان بگەیەننە پۆلیس، پار ئۆلسۆن فرید سکرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەڵێت ئەم کەموکورتییانە قوبوڵ ناکەین، ئەو دەڵێت ئەو کەسانەی کە پێویستییان بەم هێڵە تەلەفۆنییەیە دەبێت یارمەتی تەواو وەربگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".