Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

” ژیانی کامپ زیندانییەکی موحتەرەمانەیە ”

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 16 december 2016 kl 15.16
”ڕۆژی ژەمێک نان دەخۆین”
(6:06 min)
DRAGO PRVULOVIC / TT
فەرمان عومەر، وێنە: فەرمان خۆی وێنەکەی ناردووە و بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید مونتاجی کردووە

زیاد لە ساڵێک دەخایەنێت تا دەستگەی کۆچ دەست بە لێکۆڵینەوە لە کەیسی پەنابەرێک دەکات، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتووەوە ئەو ماوەیە کورت ببێتەوە.

دەستگەی کۆچ دەڵێطت، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی پەنابەرانەوە ماوەی چاوەڕوانیی پەنابەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسێکی دەستگەی کۆچ و جوڵاندنی کەیسەکەیان زیاد لە ساڵێک دەخایەنێت. بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتووەوە ئەو بارودۆخە بگۆڕدرێت و ماوەی چاوەڕوانی کورت ببێتەوە. ئولریکا لانگێلس یەکێک لە بەرپرسانی مێدیا لە دەستگەی کۆچ دەڵێت. 

لانگێلس هەروەها دەڵێت ئەو کەسانەی کە لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا هاتوونەتە سوید لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا بۆ یەکەم چاوپێکەوتن لەگەڵ دەستگەی کۆچ پەیوەندییان پێوە دەکرێت. ئەمە ئەگەر گۆڕانکاری و ڕووداوی چاوەڕواننەکراو نەیەنە پێش.  

بەڵام لەو ماوەیەدا واتا لە چاوەڕوانی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان پەنابەران چۆن ژیان بەسەر دەبەن؟

فەرمان عومەر یەکێک لەو پەنابەرە کوردانەیە کە ساڵێک لەمەوبەر هاتۆتە سوید بەڵام لەو کاتەوە لە کامپێک لە لادێیەکی دەرەوەی شاری سوندسڤاڵ لەگەڵ نزیکەی پانزە کوردی دیکە و 70 پەنابەری وڵاتانی دیکە دەژی. لەو کاتەوەی فەرمان هاتۆتە سوید جگە لەوەی کە لەو کەمپەدا تۆمار کراوە هیچ بڕیارێک لەسەر کاتی لێکۆڵینەوە و چاوپێکەوتنی لەلایەن دەستگەی کۆچەوە پێ نەگەشتووە. 

فەرمان باس لە ژیانی ڕۆژانەی خۆی و هاوەڵەکانی لە کەمپدا، دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".