Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرۆکی گشتی پۆلیس جێگایی متمانەیی شینبەری باترا نیە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 19 december 2016 kl 13.32
”ئێلیاسۆن سەرۆکێکی شیاو نییە ”
(0:58 min)
سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان ئانا شینبەری باترا
سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان ئانا شینبەری باترا وێنە: Jonas Ekströmer/TT

سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان، ئانا شینبەری باترا داوا لە حوکوومەت دەکات لە جێگەی سەرۆکی گشتی دەزگایی پۆلیس دان ئێلییاسۆن، کەسێکی گوونجاوتر دانرێت.

ئانا شینبەری باترا دەڵێت:

ـ حوکوومەت دەبێت دان بەوەدا بنێ کە توانایی سەرۆکی گشتی دەزگایی پۆلیس لە ئاستی پێویستدا نییە. هەربۆیە سوید پێویستی بە سەرۆکپۆلیسێکی نوێیە.

بە بڕوایی حوکوومەت پێویستە دەزگایی پۆلیس ئاڵوگۆڕی بەسەر دابێت. هەر بۆیە کاتێکی دیاریکراویان بە دان ئێلییاسۆن بەخشی بۆ باشترکردن و گەشەپێدانی دەزگاکا.

پسپۆڕی سیاسەتی ناوخۆی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید، ئێکۆت، توماس ڕامبەری، پێی وا نییە حوکوومەت بە پێی داواکەی شینبەری باترا ئاوا زوو ئێلییاسۆن لەسەر کار لاببات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".