Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"هێرشەکە هەڵگری هەموو نیشانەیەکی هێرشی تیرۆریستییە"

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 20 december 2016 kl 09.25
ئاستی هەڕەشەی تیرۆریستی لەسەر سوید لە پلە ٤ دا دەمێنێتەوە
(2:13 min)
.
وێنە: Burhan Ozbilici

دوێنێ شەو بارهەڵگرێک خۆی بە نێو بازاڕێک کە تایبەت بوو بە کریسمس لە شاری بەریلینی پایتەختی ئەڵمانیا کرد، لە دەرئەنجامدا ١٢ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم بە بەرنامەی (P1-morgon) ڕاگەیاند کە ئەم کارە ترس لە هەموو کۆمەڵگەدا بڵاو دەکاتەوە و وتی.

 - هێرشێکی زۆر سەمناکە کە هەڵگری هەموو نیشانەیەکی هێرشی تیرۆریستییە. ئەمەش تەنها هاوڵاتیانی بێتاوانی لە بازاڕێکی ئاهەنگی کریستمسدا کرۆتە ئامانج. 

هەر دوێنی باڵیۆزی ڕووسیا ئه‌ندرێ‌ كارلۆڤ لە پێشانگایەکی وێنەدا له‌شاری ئەنقەرەی تورکیا لە لەلایەن کەسێکەوە بە دەمانچە هێرشی کرایە سەر و کوژرا. پاشان ئاشکرا بوو کە ئەو کەسە پۆلیسی بووە. ئەو ڕووداوش بەهەمان شێوە وەزیری دەرەوەی سوید تیشکی خستە سەردەرئەنجامەکانی و باسی لەوە کرد کە ڕووسیا و تورکیا جەختەی لەسەر بتەوکرنەوەی پەیوەندی نێوانیان کردۆتەوە و ئەو ڕووداوە کاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان وڵاتەکانیان نابێت. هاوکات ڤاڵستروێم باسی لەوەش کردووە کە ئەمە زەنگێکە بە هەموو جیهان لەسەر ئەو ڕەشەی لە ئارادایە پێمان دەگات.

هاوکات هەر لە بەرنامەی (P1-morgon) ڕادیۆی سویددا مارگۆت ڤاڵستروێم  سەبارەت بەو برسیارەی کە بەچی شێوەیەک سوید ڕووبەڕووی ئەو ڕووداوانە ببێتەوە. ڤاڵسترویم تیشكی خستە ئەوە کە سوید لە حاڵەتی ئامادە باشیدایە، بەڵام سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی هەڕەشەی تیرۆر ئاماژەی بەوە کرد کە دەکرێ وەزیری ناوخۆ وەڵام ئەو پرسیارە بداتەوە.

 جێگەی باسە پۆلیسی ئاسایشی سوید لەلای خۆیەوە  و لە  پاش ئەو ڕووداو دوێنی ڕایگەیاندووە کە ئاستی هەڕەشەی تیرۆریستی لەسەر سوید بەرز ناکاتەوە. سێپۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە بەتایبەت ڕووداوەکەی بەرلین کاریگەرییەکی لە ڕووی هەڕەشەوە لە سەر سوید نییە و ئاستی هەڕەشەی تیرۆریستی لەسەر سوید لە پلە ٤ دا دەمێنێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".