Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هێڵی خێرا – بۆ زیاتر دامەزراندنی تازەهاتووان

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 20 december 2016 kl 10.24
کۆمەکی تایبەتیان پێ دەدرێت
(2:07 min)
.
وێنە: JANERIK HENRIKSSON / TT

حکومەت دەیەوێ تازەهاتووان لە ڕێگەی بەرنامەی ناسراو بە هێڵی خێرا کە بە سویدی بە (Snabbspår) ناسراوە هەوڵی زیاتر دامەزراندنی تازەهاتووان دەدات.

 جێگەی باسە حکومەت ئاماژەی بەوە کردووە کە دەیەوێ کەسانی تازەهاتوو بە زووی لەو بوارانەی کاردا بۆیان گونجاوە دابمەزرێن. لەم ڕێگەیەشەوە بەشداری خولی فێرکاریان پێ بکات بۆ ئەوەی و ئەزموون پەیدا بکەن.

 حکومەت ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ لە چەندین بوارێکی کاردا ئەزمەی بێ کارمەندییە. لەبەر ئەوەی ئەو کەسە تازەهاتووانە بتوانن لەو بوارانەدا کاریان دەست بکەوێ حکومەت کۆمەکە تایبەتیان لە ڕێگەی دەستگەی کار دیتنەوە (Arbetsförmedlingen) پێ دەدات. مەبەست لە پێدانی ئەو کۆمەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کەسە تازەهاتووەکە بەشداربێت  لە خولی فێرکاریدا. 

جێگەی باسە کەسانی تازەهاتوو ئەو کەسانەن کە مافی پەنابەریان پێدراوە. حکومەت لە ڕێگەی ئەو بارنامە جیاجیانەوە دەیەوێ ئاسان کاری بۆ تازەهاتووان بکات هەتاوەکو زووتر کاریان دەستبکەوێ و بێنە نێو بازاڕی کارەوە.

بەشێكی نوێی بەرنامەکانی هێڵی خێرای ئەم جارە لە ڕێگەی بوار پیشەسازیی تەختە و دارەوەیە کە هەوڵی زیاتر دامەزراندنی تازەهاتووان دەدرێ. ئەم بەرنامەیان بە سویدی بە (snabbspår träindustrin) ناسراوە.

لە چوارچێوەی ئەو بەرنامانەی کە بە‌هێڵی خێرا ناسرا  و کە حکومەت دەستی پێکردوو زیاتر لە ٢٠ بواری کار دەگرێتەوە کە تازەهاتووان دەتوانن کاری تێدا بکەن. بۆ نمونە  مامۆستا ، ئاندازیاری بیناسازیی، چێشتلینەر، بۆیەکار یان ڕەنگکار و بەدەیانی بواری کاری دیکە. ئەمڕۆش بۆ یەکەم جار بەرنامەی هێڵی خێر لە بوارەی پیشەسازی دارو تەختەدا ڕاگەیندراوە. بۆ ئەم هەنگاوەش حکومەت لەگەڵ سەندیکای کرێکاران و چەندین کۆمپانیا کە لەم بوارەدا هاوکارە بۆ ئەوەی تازەهاتووان لەو جێگانەد دابمەزرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".