Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گومانی ساختەکاری ڤیزە لە کارمەندێکی وەزارەتی دەرەوە دەکرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 21 december 2016 kl 09.30
ڤیزەی بە ٧٠ کەس داوە
(3:23 min)
Svenska utrikesdepartementets fasad i Stockholm. Till höger utdrag ur Migrationsverkets utredning om den tidigare UD-tjänstemannen.
Svenska utrikesdepartementets fasad i Stockholm. Till höger utdrag ur Migrationsverkets utredning om den tidigare UD-tjänstemannen. وێنە: TT/Grafik Sveriges Radio.

لە باڵیۆزخانەیەکی سوید لە ئاسیا کارمەندێکی وەزارەتی دەرەوەی کە کاری لەگەڵ پرسی ڤیزەدا کردووە گوومانی ئەوەی لەسەرە کە چەندین جار ڤیزەی بەشێوەیەکی نادروست بە هاوڵاتیان داوە.

ئەم بابەتە ئەمڕۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئاشکرای کردووە. هاوکات دەستگەی کۆچ (Migrationsverket) لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر ئەو گومانانە ئەنجامداوە، لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە کە ئەو کارمەندە هەلی بۆ قاچاخچێتی بەشێوەیەکی کارامەی ڕووخساندووە.

 لەهەمان کاتدا وەزارەتی دەرەوەی سوید زانیاری سەبارەت بەو کێشە کە تایبەت بووە بە چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ پرسی ڤیزەدا هەبووە. ئەو زانیاریانەش زیاتر لە ساڵێک لە بەردەستی وەزارەتی دەرەوەدا بووە بەبێ ئەوەی هیچ لێپرسینەوە یان لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام بدات.

 بەگشتی باس لە نزیکەی ٧٠ ڤیزە کە بە کەسانێک هاوڵاتینامەی ئەفغانستانیان هەبووە پەسەند کراوە. ئەمە بەپێی لێکۆڵینەوەکەی دەستگەی کۆچ. ڕێژەی زۆری پەسەندکردنی ئەو ڤیزانەش لە ساڵی ٢٠١٥ بووە.

  لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە:

 

" ئەو کەسانەی بەڵگەنامەی ساختەیان بەکارهێناوە لە چەندین حاڵتەدا پێشووتر داوای مافی پەنابەریان لەسوید کردووە و لە ڕوانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستگەی کۆچەوە هاتووە کە ئەمە شێوازێکی لێهاتووە بۆ کاری قاچاخچێتی کردن بە نەفەرەوە"

 

جێگەی باسە کە ئەو کارمەندە هەستاوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هاوکارێکی کە داخوازینامەی ڤیزەی کەسێکی بەشێوەیەکی یاسایی و دروست ڕەتکردۆتەوە. لە جێگەی ئەوە هەستاوە بە پەسەندکردنی ڤیزەی ئەوە کەسە. هەرچەندە ئەو کەسە بەڵگەنامەی ساختەی ڕادەست کەردوو و بەڵگەنامەکان هێندە ساختەبوون بەپێی دەستگەی کۆچ کە دەبوو دەستبەجێ ڕەت بکرانایەوە.

 جێگەی باسە ئەو ٧٠ کەسەی کە ڤیزەیان پێدراوە ئەمڕۆ دەتوانن بەشێوەیەکی نایاسایی لە ناوچە شەنگێندا بە ڤیزەیەکی ساختە هاتووچۆ بە بکەن.

 مانگنووس ڕۆدین بەڕێوەبەری هەرێمی ستۆکهۆڵمی دەستگەی کۆچە. ڕۆدین بە ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر جێگەی ئەو کەسانە لە بەردەستاندا نییە و نازانن لە کوێن. هاوکات مانگنووس ڕۆدین دەڵێ ئەمە جێگەی مەترسییە. 

 -  ئەمە جێگەی مەترسییە. هەموو دۆخێک کە کارمەندێک یاساکان تێدا پێشێل دەکات و داخوازینامەی ڤیزەی لەسەر بنەمای ساختە پەسەند دەکات جێگەی مەترسییە.

 سەرەڕایی ئەوەی کە هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت بابەتەکەی خستۆتە بەردەست وەزەراتی دەرەوەی سویدو دووپاتی کردۆتەوە کە زانیاریان بەدەست گەشتووە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕوونیانکردۆتەوە کە ئەوان زانیاریان بەتایبەت لەسەر ئەم پرسە لەبەر دەستدا نەبووە. لە ئێستادا ئەو کەسەی ئەم گومانانەی لەسەرە سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە ئێکۆت هەوڵی وەرگرتنی لێدوانی لەو کەسە داوە، بەڵام ئامادە نەبووە کە لێدوان بدات. لەبەرامبەردا بارێزەری ئەو کەسە بەبەشی هەواڵەکانی رادیۆی سویدی راگەیاندووە کە ئەو کەسە بێتاوانە و ئەو دەنگۆوانە نابەجێیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".