Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سزای تاوان تووند دەکرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 21 december 2016 kl 11.39
سزاکان بە چەندین شێوە گۆڕانکاری بەسەردا دێ
(1:27 min)
.
وێنە: Björn Lindgren/TT

لە ساڵی داهاتووەوە سزای تاوانە گەورەکانی تووندو تیژی توونددەکرێتەوە، ئەمە بەپێی پێشنیازێکی حکومەت.

وەزیری دادی سوید مۆرگان یوهانسۆن ڕایگەیاندووە کە بۆ ئەوەی دادگا و پۆلیس بتوانن کەرەستەی تەواویان بۆ بەگژا چوونی تاوانکارن و گرووپە تاوانکارەکان لەبەردەستدا بێ دەبێ گرنگی بە یاساکان بدەن و کەسانی توانکار زیندانی بکرێن.  لەبەر ئەوە حکومەت پێیوایە کە دەبێ کەمترین سزای تاوانە گەورەکان بەرز بکرێتەوە.

بۆ نمونە کەمترین سزایی توندووتیژی لە ڕادەبەدەر یان گەورە و هاوکات دزیکردن لە ٤ ساڵەوە بۆ ٥ بەرزبکرێتەوە، سزای تاوانی چەک لە ساڵێکەوە بۆ دوو ساڵ بەرز بکرێتەوە.

جێگەی باسە حکومەت بڕیاریداوە کە لێکۆڵەرەوەیەک تایبەت پرسی سزای گەنجان دامبەزرێنێت، بۆ نمونە گەنجان خستنە ژێر چاودێر و لە داهاتوودا ئەو گەنجانەی حوکم دەدرێن دەبێ شەوان و پشووی هەفتەکان لەماڵەوە بمێننەوەو فۆتبویایان(fotboja) بۆ بەکار بهێنرێت. (fotboja) جۆرە زنجیرێکی قاچ بۆ چاودێریی تاوانکاران بەکار دێت.

لە پێشنیازەکەدا هاتووە کە لە ڕێککەوتی ١ مانگی شەشی ساڵی ٢٠١٧ ئەم یاسانە بخرێنە کار.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".