Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
سوریا

بڕیارەکانی وەزارەتی دەرەوە هێنانی خێزان بۆ سوید سەخت دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 22 december 2016 kl 09.43
وەرگرتنی ڤیزە خەرجی زۆر تێدەچێ و کاتی زۆری پێدەچێ
(2:05 min)
.
وێنە: OMAR HAJ KADOUR

بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئاشکرا کردووە کە چەندین بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی سوید هێنانی خێزان لە سوریاوە بۆ سوید زۆر سەخت دەکات.

یەکێک لەو بڕیارانە کە ڕەخنەی زۆری لێدەگیرێ پەیوەستە بەو باڵیۆزخانە نوێیەی سوید لە وڵاتی لوبنان کراوەتەوە. هەرچەند ئەو باڵیۆزخانەیە کراوەتەوە، بەڵام باڵیۆزخانەکە مافی ئەوەی نییە وتووێژی بەمەبەستی بەیەکگەشتنەوە و هێنانیان خێزان بۆ سوید لەگەڵ هاوڵاتییە سورییەکان ئەنجام بدات. وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕایگەیاندووە کە ئەو باڵیۆزخانەیە ئەرکەکانی تەواو نەبووە و پێویستی بە زیاتر گەشە پێکردنە.

جێگەی باسە ئەو باڵیۆزخانەیە لە ئێستادا وەک نوێنەرایەتییەکی سویدە لە لوبنان و مافی ئەوە نییە کە هەموو ئەرکێك ڕاپەڕێنێت. لەبەرمبەردا چەندین وڵاتی یەکێتی ئەورووپا ڕێگە بە باڵێوزخانەکانیان لە لوبنان دەدەن کە خێزانی ئەو کەسانەی مافی پەنابەریان پێدراوە لەباڵیۆزخانەکانیان وتووێژ بکەن.

بەپێی یاسا ئەو کەسەی دەیەوێ خێزانەکەی بۆ سوید بهێنێ، دەبێ خێزانەکەی سەرەتا لە یەکێک لە باڵیۆزخانەکانی سوید کە ڕێگەی ئەم ئەرکەیان پێدراوە وتووێژ ئەنجام بدەت.

وەزارەتی دەرەوەی سوید بڕیاریداوە کە هاوڵاتییە سورییەکان دەتوانن تەنها لە پێنج باڵیۆزخانەی سوید وتووێژی ئەنجام بدەن، ئەو وڵاتانەش میسر، ئەردەن، تورکیا، سعودیە و ئیمارات. بەڵام بۆ ئەنجامدانی وتووێژ دەبێ هاوڵاتییە سورییەکان داوای ڤیزە بکەن. ئیدی هەندێک جار ماوەیەکی زۆر و خەرجییەکی زۆری تێدەچی و مەرجی قورس لەسەر وەرگرتنی ڤیزە بۆ ئەنجامدانی وتووێژ لە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە دانراوە.

هاوکات باڵیۆزخانەی سوید لە هەریەکە لە وڵاتەکانی سودان، ئیران، مالایسیا و نەیجیرایا هەیەوە سورییەکان دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی ئەو وڵاتانە بکەن، بەڵام مافی ئەنجامدانی وتووێژیان بەمەبەستی بەیەککەشتنەوە یان هاتن بۆ سویدیان نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".