Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حەوت کەس لەسەر کوشتن و هاوکاریکردن حوکم دران

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 22 december 2016 kl 10.54
بە سزایی زیندانی تاهەتای حوکم دراون
(1:40 min)
.
وێنە: Polisen

ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوە (hovrätten) بڕیاری دادگایی لەسەر ئەو هەشت کەسەی کە لەسەر تەقەکردن لە چێتشتخانەیەک لە شاری یێتۆبۆری ڕوویدا ڕاگەیاند. جێگەی باسە لە چێشتخانەکەدا دوو کەس کوژران.

جێگەی باسە لە دادگایی سەرەتایدا ئەو پێنج کەسیا لەسەر کۆشتن و سێ کەسی دیکەیان لەسەر هاوکاریکردن بۆ کۆشت حوکم دراون.

 لە ١٨ – ٣ – ١٠١٥ لە ڤۆرڤێدەرتۆری لە شاری یۆتێبۆری بەچەک هێرشکرایە سەر چێتخانەیەک و لە دەرئەنجامدا دوو کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.

 جێگەی باسە دادگای تێهەڵچوونەوە (hovrätten) هەمان سزایی دادگایی سەرەتایی (tingsrätten) لەسەر پێنج لەو کەسان پەسەند کردووە، واتە دوو کەسیان بە سزای زیندانی تاهەتای حوکمدا، دووکەسی دیکەشیان بەسزای ١٤ ساڵ زیندانی و ئەوی دیکەیان ١٠ ساڵ زیندانی حوکمدا. بەڵام لە حاڵەتی دوو کەسی دیکەیاندا دادگای تێهەڵچوونەوە ئاستی سزاکەی لە ١٤ ساڵە زیندانەوە بۆ ١٢ ساڵ نزم کردۆتەوە  و و ئەوی دیکەشیان لە حەوت ساڵەوە بۆ پێنج ساڵ زیندانی نزمکردەووە. لەم دوو حاڵەتەدا، یەکێکیان پەیوەندی بە کەمی تەمەنی کەسکەوە هەبووە  و ئەوی دیکەیان هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کەسەکە ڕۆڵێکی دیار و گەورەی لە تاوانەکەدا نەبووە.

کەسێکیان بەهۆی ئەوەی کە نەتواندرا بەڵگەکان لەسەر تێوەگلانی لەو تاوانە پشتڕاست بکرێتەوە ئازاد کراو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".