Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بکوژی لۆتا بە سزایی زیندانیی ١٨ ساڵ حوکم درا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 22 december 2016 kl 13.57
تووندوتیژی بەرامبەر ژنەکە بەکارهێناوە
(1:16 min)
.
وێنە: Björn Larsson Ask / SvD / TT

دادگای تێهەڵچوونەوەی سڤێیا (Svea hovrätt) ئەمڕۆ سزایی بکوژی ئەو  ژنەی لە شوقەکەیدا  لە برۆمای ستۆکهۆڵم کوژرابوو ڕاگەیاند.

ئەو پیاوە تەمەن ٣٣ ساڵە پێشووتر لەسەر هەمان تاوان لەلایەن دادگای سەرەتاییەوە حوکمی زیندانی تاهەتایی درا بوو. بەڵام ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوە سزای زیندانی تاهەتایی ئەو پیاوەی بۆ سزایی ١٨ ساڵ زیندانی کەمکردەوە. جێگەی باسە کە تاوانەکە لە ڕێگەی بەکارهێنانی تووندوتیژیەوە ڕوویداوە. بەپێی دادگایەکە ئەو پیاوە لە ماڵی ژنەکەدا تووندوتیژی بەکار هێناوە و بووە بەهۆی گیان لەدەستدانی ژنەکە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو ژنە پێشووتر سکاڵای لەسەر تاوانکارەکە کە ئەو پیاوە تەمەن ٣٣ ساڵەیە تۆمار کردووە. بەڵام لەبەر نەبوونی بەڵگەی تەواو لەسەر گوومانەکان پیاوەکە ئازاد کراوە.

هەر بەپێیی دادگاییەکە ئەو ژن و پیاوە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ماوەیەک بەر لە تاوانەکە واتە بەر لە مانگی شەشی ئەمساڵدا یەکتریان ناسییەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".