Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
پەنابەر

هێنانی خێزان کاتی زیاتر پێدەچێ

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 23 december 2016 kl 09.00
دەبێ لە ١٨ بۆ ٢٤ مانگ چاوەڕوان بن
(1:36 min)
.
وێنە: Henrik Montgomery/TT

دەستگەی کۆچی سوید (Migrationsverket) بەبەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێ ساڵی داهاتوو هێنانی خێزان کاتی زیاتری پێ بچێت.

لە ئەمڕۆدا ئەو خێزانانەی کە ئیقامەیان پێدراوە بەڵام هێشتا وڵاتەکانی خۆیانن بەجێ نەهێشتووە، دەبێ لە ١٨ بۆ ٢٤ مانگ چاوەڕوان بن هەتاوەکو بە کەخێزان یان کەسووکاریان لە سوید شاددەبنەوە. ئەمە بەپێیی دەستگەی کۆچ. ئەگەر بێت و بەگشتی لێکی بدەیتەوە ئەوا لەو کاتەی کە داوای ئیقامە بۆ خێزانەکەن لە سوید دەکەیت هەتاوەکو بەیەکگەشتنەوە سێ ساڵ یان زیاتری پێ دەچێ. هەر بەپێی دەستگەی کۆچ لە ساڵی ٢٠١٩ یان ٢٠٢٠ دا دەتوانن ئەوان بە ئامانجی یاسا بگەن، مەبەست ئەوەی کە بتوانن لە ماوەی نۆ مانگدا هاوڵاتیان بتوانن خێزانەکان بۆ سوید بهێنن.

ئەمڕۆ ٧٠٠٠٠ کەس چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی بڕیارە هێنانی خێزانەکانیان دەکەن لە دەستگەی کۆچ و چاوەڕاون دەکری ساڵی داهاتوو ئەو ڕێژەیە هەڵکشێ بۆ ٩٠٠٠٠ داخوازینامە تایبەت بەهێنانی خێزان و هاوسەر بۆ سوید.

دەستگەی کۆچ داوای بودجەی زیاتری کردووە بۆ ئەوەی ٣٧٠ کارمەندی نوێ تایبەت بە پرسی هێنان و بەیەکگەشتنەوەی لە ساڵی ٢٠١٧ دا دابمەزرێنێت. ئەگەر بێت و ئەم داوایەش پەسەن بکرێ ئەوا کاتی پێداچوونەوەی کەسیی هێنانی کەسووکار زیاتری پێدەچی.

 یەکێک لە هۆکاری درێژ بوونەوەی کاتی هێنانی خێزان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەستگەی کۆچ زیاتر بایەخ بە پرسی کەیسی ئەو پەنابەرانەی ئەمڕۆ لەسویدان دەدات

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".