Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
منداڵانی کوردستان

ئەستێرەکانی تۆپی پێی سوید کۆمەک بۆ منداڵانی کوردستان کۆ دەکەنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 23 december 2016 kl 14.33
چەندین یاریزانی بەناوبانگی سویدی بەشدارە
(7:08 min)
.
ژیلوان حەمەد و پێشرەو عەزیز بەشدارن لە کوپی ئازاد دا بۆ ئەوەی کۆمەک بۆ منداڵان کۆبکەنەوە. وێنە: شاهۆ موانی

پرۆژەی دەڤێند کوردستان هاوینی ئەمساڵ بە مەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ منداڵانی بەرکەوەتەی جەنگ لەکوردستان و منداڵە ئاوارەکان دامەزراوە.

پرۆژەی دەڤێند کوردستان (Defend Kurdistan) یان بە کوردی (بەرگریکردن لە کوردستان) لە ماوەی دامەزراندنیاندا چەندین چالاکی جۆراوە جۆریان بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک ئەنجام داوە. ئەم جارەیان جیاواز تر لە جاران لە ڕێگەی خولێکی تۆپی پێی هۆڵی داخراوەوە (Futsal) دەیەوێ کۆمەک کۆبکاتەوە، ئەم خولە لە ژێر ناوی فرێدس کووپێن(Freds Cupen) ڕێکخراوە.

 لەم خولەدا چەندین ئەستێرەی تۆپی پێی سوید وەک یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید و یارایزانانی خولی پلە یەکەکانی سوید (Allsvenska) و پلە دووەکانی سوید (Superettan) و لە دەروەی وڵاتیش هەریەکەوە بەشێوەیەک بە شدار دەبن.

 هەند ێک لە یاریزانان ڕاستەوخۆ لە هۆڵی یارییەکە بەشدار دەبن و یاری دەکەن. هاوکات کۆمەکێکی تایبەتیش دەخشنە پرۆژەکە، هەندێکیشیان بە تۆمارکردنی واژوو یان ئیمزا کردنی خۆیان لەسەر تی- شێرتەکانیان و پاشان فرۆشتنیان و ڕەوانەکردنی پارەکەی بۆ پرۆژەکە بەشدار دەبن.  ژیلوان حەمەدی بەڕەچەک کورد و ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی سوید و یانەی هۆفینهایمی ئەڵمانی و پێشڕەو عەزیز، یاریزانی یانەی داڵکورد سەرەڕای بەشداری کردنیان لە خولەکەدا، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی خولەکەشن. ژیلوان بەم شێوە باس لە گرنگی ئەم خولە دەکات و دەڵێ.

  • من زۆر خۆشحال بووم کە پەیوەندیان پێوەکردم بۆ ئەوەی بەشێک بم لەم پرۆژەیە، پاشان من وەک یاریزانێک توانیومە پەیوەندی بە یاریزانە ناسراوەکانی سویدەوە بکەم بۆ ئەوەی بەشێوەک لە بەخشینی کۆمەک بۆ منداڵان بەشدار بن. ئێمە دەبێ نیشانی هەموو جیهانی بدەین کە لە وڵاتەکەی ئێمە چی ڕوودەدا و هاوڵاتیان پێویستیان بە هاوکارییە.

لە خولەکەدا چەندین تیم یان گرووپ کە پێک هاتوون لە زۆربەی حاڵەتد١ لە ١٠ یاریزان بەشدارە. هەر گرووپێک بۆ بەشداریکردن دەبێ ١٥٠٠ کرۆن بدات. ئەگەر  خواستیش هەبوو دەتوانن زیاتر پارە ببەخشنە پرۆژەکە. پێشووتر پرۆژەی دەفێند کوردستان لە ڕێگەی فرۆشتنی تێشێتەوە کۆمەکی کۆ دەکردەووە.

جێگەی باسە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید وەک، ئێمیل فۆرشبێری، یون گودێتی، ڤیکتۆر نیلسۆن لیندێلوێڤ، مارکوس ڕووسێنبێری، ژیلوان حەمەد، ئەلیکساندەر میلۆڤیچ. هاوکات کاپتێنی یانەی داڵکورد پێشڕە وعەزیز، دادوەی یارییە نێونەتەوەیەکان محەمەد حەکیم، یاریزانی یانەی گرونینگ سیمۆن تێبلینگ و ئەستێرەی تۆپی پێی شیلێ ئێدواردۆ ڤارگاس واژووی خویان لەسەر تیشێتەکانیان تۆمار کردووە و خستویانەتە مەزات یان ئاکشوونەوە بۆ ئەوەی زۆترین پارە بکات. هات نیگار کێش سۆزی هارس بە پێشکەشکردنی تابلۆیەک بەهەمان شێوە بەشدارە.

پێشڕەو عەزیزی یاریزانی یانەی داڵکوریش یەکێکە لەو ئەندامانی کۆمیتەی دامەزراندی ئەم خولەو دەڵی.

  • له هەرکوێ پێوست بکات من هاوکار گەلەکەم بکەم ئامادەم و خۆشحاڵبووم کە بەشداریم لەم خولەدا بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک کردووە.

ڕزگار بارامی ، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پرۆژەکەو باس لەوە دەکات کە بۆچی ئەمجارە تۆپی پێیان لە پرۆژەکەیاندا بۆ کۆکرندەوەی کۆمەک بەکار هێناوەو دەڵێ.

 

  • خەڵک زیاتر ئارەزووی لە یاری فۆتباڵ هەیەوە و لەم ڕێگەیەشەوە ئێمە دەتوانین کۆمەکێکی زۆر بۆ منداڵە ئاوارەکان کۆبکەینەوە.
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".