Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لابردنی بەهرە تاقیکردنەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 27 december 2016 kl 10.00
ڕەچاوی توێژینەوەکەیان بەووردی نەکردووە
(2:13 min)
.
وێنە: Stefan Jerrevång/TT

پێشنیازی لابردنی بەهرە تاقیکردنەوە و تاقیکردنەوەی کەسایەتی لە بەرنامەی خوێندن بۆ پۆلیس ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە.

ئەو کەسانەی کە لە پرۆگرامی پۆلیسی وەردەگیرێن پێویست ناکاتە تاقیکردنەوەی بەهرە و تاقیکردنەوەی کەسایەتی ئەنجام بدەن. ئەمەش پێشنیازێکی حکومەت بوو کە لە بەهاری ئەمساڵی پێشکەشی کرد.

ئەم پێشنیازەش لەلایەن هەریەکە لە دەستگە بەرپرسەکانی دامەزراندن وەک دەستگەی دادستێنان (Åklagarmyndigheten) ، دەستگەی چاودێر گشتی دارایی (Riksrevisionen)، سەندیکای پارێزەرانی سوید (Advokatsamfund) ڕەخنەی توندی لێ دەگیرێ.

 ستێفان ئانێل توێژەوەیە لە بواری دەرووناسیدا. پێشنیازەکەی حکومەت لە توێژینەوەیەکی ئانێلەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام ستێفان ئانێل خۆی ڕخنە لە لێکۆڵەرەوانی حکومەت سەبارەت بە شێوازی بەکار هێنانی توێژینەوەکەی ئەوە لەم پرسەدا دەگرێ. ئانێل ئاماژە بەوە دەکات کە لێکۆڵەرەوەکان لە چارچێوەی ناوەرۆکی توێژینەوەکە بەشێوەیەک دوورکەوتوونەتەوە. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە ئەرکی پۆلیسی مەرجی تایبەت لە خۆ دەگرێ. ئەوەش لە توێژینەوەکەی خۆیدا و لە توێژینەوە نێونەتەوەیەکەدا ئاتیشكی خراوەتە سەر، بەتایبەت لە ڕووی تاقیکردنەوەی بەهرە و تاقیکردنەوەی کەسایەتی پە گرێ بدرێ لەگەڵ تاقیکردنەی تەندروستیدا نیشانی دەدات کە ئەو کەسە بۆ ئەرکی پۆلیسی گونجاوبێ یان نا و ستێفان ئانێل دەڵێ. 

  • لەم ڕوانگانەوە کەمێک سەرنجڕاکێشە کە لێکۆڵەرەوەکان ئەم بابەتانەیان لە توێژنەوەکەدا دەرنەهێناوە نەیان خستۆتە ژێر پرسیارەوە.

 لێکۆڵەرەوەکانی حکومەت ئاماژە بەوە دەکەن کە لە هیچ بەرنامەیەکی دیکەی زانکۆدا ئەم تاقیرکردنەوانە ئەنجام نادرێ. هاوکات بۆ ئەوەی بتوانین پۆلیسی باش ڕێگە پێبدەین بێتە نێو بوارەکەوە ئەوا دەبێ بژاردەی زیاتر بخەینە بەردەست.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".