Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پروپاگەندەکانی داعش کاریگەری لەسەر سوید هەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 27 december 2016 kl 14.10
ژن چی پلەیەکی لە کۆمەڵگەدا هەبێ
(1:20 min)
.
وێنە: Erik Nylander/TT

دەستگەی پاراستنی کۆمەڵ و فریاگوزاری هەڵسەنگاندنی لەسەر کاریگەریەکانی پڕوپاگەندەی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بە ناسراو بەداعش لەسەر سوید ئەنجام داوە.

بەپێی هەڵسەنگاندنی دەستگەی پاراستنی کۆمەڵ و فریاگوزاری  (Myndigheten för samhällsskydd och beredskap) ئامانجی پروپاگەندەی داعش تەنها ڕاکێشانی ئەندام نییە بۆ نێو ڕیزەکانیان لە عێراق و سوریا، بەڵکو هەوڵێکە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە هەبێ. ئەمە لە بەدوادا چوونێکی دەستگەکەدا ئاشکرا بووە. هاوکات دەستگەی پاراستنی کۆمەڵ و فریاگوزاری ئەرکی ئەوەیان لەلایەن حکومەتەوە کە نەخشە داڕێژی لەسەر کاریگەری پروپاگەندەی داعش ئەنجام بدەن.

یەکێک لەو کاریگەری پڕوپاگەندەکانی داعش کە لەسەر کۆمەلگە کردوویەتی. بۆ نمونە بریتیە لە هەڵوێستی پیاو لە نێو خێزاندا کە چۆن مامەڵە بکات. یاخود ژنان چی پلەیەکاین بێت و بە چ چاوێک سەیر بکرێن. هەروەها یاسای خێزان لە چی چوارچێوەیەکدا بێت. لێکۆڵینەوەکانی پاراستنی کۆمەڵ و فریاگوزاری لە وتووێژ لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان، نوێنەرانی سەربە ڕێکخەری نەتەوەی دژ بە تووندڕەوی سەرچاوەی گرتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".