Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دژایەتی توندڕەوی دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 28 december 2016 kl 09.27
" ئەمە ناحەقییە لە ئێمە دەکرێ"
(3:40 min)
.
وێنە: Janerik Henriksson/TT

کۆمپانیاکانی بواری ئتێ (IT) و بەتایبەت ئەوانەی خاوەنداری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک، تویتەر، گوگڵ و مایکرۆسۆفت دەکەن هەڵمەتی ڕاگرتنی پڕوپاگەندەی ڕێکخراوە توندڕەوەکانیان دەست پێکردووە.

 بۆ نمونە لە تۆرەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەکاوتنی ئەو کەسەی یان گرووپەی پڕوپاگەندەی ڕێکخراوە توندڕەوەکان بڵاو دەکاتەوە نامێنێت و لە تویتەریش بە هەمان شێوە دادەخرێت.

بیۆرن ئیلەر لە ڕێکخراوی ئۆمێلاس کە کار بۆ بەرنگاربوونەوەی توندڕەوی دەکەن ئاماژە بە چۆنێتی کارەکانی کۆمپانیای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و دەڵێ. 

  • بۆ نمونە گوگڵ، لە ڕوانگەی ئەوەی کە تۆ لە ئینتەرنێتدا لە چی گەڕاوی، ئەوا بە مێژووی گەڕانی ‌هێلی ئینتەرنێتەکەدا دەچێتەوە، ئەگەر هاتوو تۆ زۆرترین گەڕانت بۆ نمونە لەسەر زانیاری یان بڵاوکردنەوەی زانیاری دەرباری داعش یان لە یوتووب سەیری گرتەی فیدیۆی داعش و گرووپە توندڕەوەکانت ئەنجام دابێ، ئەوا گوگڵ پەیامێکت بۆ دەنێرێ کە هەڵگری ناوەرۆکێکی تایبەتە و ئامانجی پەیامەکە بەرەنگار بوونەوەی توندڕەوی.

جێگەی باسە لە سەرەتایی مانگی دوانزە ئەمساڵدا هەریەکە لە کۆمپانیای مایکردۆسۆفت، فەیسبووک، تویتەر و یوتووب بەفەرمی ڕایانگەیاند کە ئەوان هاوکار دەبن بۆ ئەوەی ئەو بابەتانی کە هەڵگری پروپاگەندەی توندڕەوییە ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی بکەن.

 بەڵام هەر لە سەرتایی مانگی هەشتی ئەمساڵدا تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەستا بە داخستنی زیاتر لە ٣٦٠٠٠٠ ئەکاونت یان پەڕەی تایبەت کە لایەنگر یان برۆپاگەندەی ڕێکخراوە توندڕەوەکانیان بڵاو دەکردەوە.

بەهەمان شێوە فەیسبووک بەردەامە لە داخستن ئەو پەڕانەی هەڵدەستن بە بڵاکردنەوەی بابەتێک کە ناوەرۆکەکەی هەڵگری پەیامی توندڕەوییە.

 جێگەی باسە بێجگە لەو کەسانەی کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەوە، هەندێک کەس  دیکە بەبێ ئەوەی هەمان ئامانجی هەبێ بەر یاسای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەون و  پەڕە تایبەتەکانیان دادەخرێ. یەکێک لەوانە سیاسەتمەداری پارتی چەپ لە شاری ئوپسالە یەکبون ئالپە، کە چەند جارێک پەڕە تایبەتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک داخراوە. یەکبون ئالپ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم پرسێکە پەیوەستە ئازادی ڕا دەڕبرین و دەڵێ. 

  • ئەمە پەیوەستە بە پرسی ئازادی ڕا دەربڕین و ناحەقیشە لە ئێمەی کورد دەکرێ.

 بەشی کوردی ڕادیۆی سوید پەیوەندی بە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە بەتایبەت سەبارەت بە پرسی پەڕەی تایبەتی ئەو کوردانەی کە داخراون کردووە، بەڵام هەتاوکو ئێستا هیچ وڵامێک بەدەست نەبووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".